كۆمیسیۆن: رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له سه‌دا 41 بووه

K24 – هەولێر:
ئه‌مشه‌و 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رێژه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتییان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمیسیۆن، رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت له سه‌دا 41 بووه.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، 6 ملیۆن و 599 هه‌زار و 668 هاووڵاتی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كردووه.
رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی گشتی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانیش به‌مشێوه‌یه بوو:
کەرکووک: 65%
نەینەوا: 52%
دیالە: 40%
سەڵاحەددین: 57%
ئەنبار: 56%
واست: 36%
دیوانیە: %37
زیقار: 30%
بەسرە: 32%
کەربەلا: %39
نەجەف: 31%
موسەننا: 44%
میسان: 27%
بابل: 39%
بەغدا – رەسافە: 19%
بەغدا – کەرخ: 29%
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-12-2023، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان له 15 پارێزگای عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەستیپێکرد، كه‌مێك پێش ئێستا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە پرۆسه‌كه كۆتاییهات و بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران.
هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک به‌ڕێوه‌چوو.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو، تا کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-12-2023، رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق سەدا 17 بوو.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، زۆرترین رێژەی بەشداریکردن لە پارێزگاکانی عێراق، لە ئەنبار بووە، کە لە سەدا 27 بووە و کەمترینیشی لە بەغدا – رەسافە بووە کە سەدا 9ـی تێنەپەڕاندووە.
هاوپەیمانی تۆڕ و رێکخراوە نیشتمانییەکانی عێراق رایانگەیاندبوو، تاوەکو پێش نیوەڕۆ 281 پێشێلکاریان لە پرۆسەی دەنگدانی گشتی ئاشکرا کردووە.