عارف روشدی: ئەگەر هەموو کورسییەکانیش ببەینەوە بەبێ رێککەوتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه ناتوانین پۆستی پارێزگار بەدەستبهێنین
K24 - هەولێر:
عارف روشدی راوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی هه‌میشه له‌گه‌ڵ ته‌وافوق بووه، ئه‌و گه‌شبینییه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان باسی لێوه ده‌كرێت، پێموانییه راست بێت. هاوكات گوتیشی: "ئەگەر هەموو کورسییەکانیش ببەینەوە بەبێ رێککەوتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك توركمان و عه‌ره‌ب، ناتوانین پۆستی پارێزگار بەدەستبهێنین".
عارف روشدی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئاستی به‌شداری خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، به‌مشێوه نه‌بوو، كه هیوامان بۆی ده‌خواست.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، به‌ر له‌وه‌ی ئێمه بێین باس له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ین، پێویسته باسی ئه‌وه بكه‌ین له‌كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره كراوه، كه به‌هۆیه‌وه تووشی ئه‌و ته‌نگژه‌ی ئێستا بووینه‌ته‌وه، ئه‌ویش پرسی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانه و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچانه ماڵی كورد بوون، بۆچی خستمانه سه‌وداوه". گوتیشی: مادده‌ی 140 هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵه‌یه.
ئه‌وه‌شی باسكرد، پارتی پێخۆش بوو یه‌ك لیست بێت، به‌ڵام به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خته.
عارف روشدی باسی له‌وه‌شكرد، له‌به‌رامبه‌ر دوانه‌خستنی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه، سووتاندنی ده‌نگی كورد پێڕه‌و كرا، ئه‌وه گرفتێكی سیاسییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان دروستكرا، چونكه ده‌یانزانی ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن وه‌ك خۆی به‌ڕێوه‌بچێت، سه‌رباری ته‌عریب و دوورخستنه‌وه، رێژه‌ی كورد زۆرتر ده‌بێت.
دووپاتیكرده‌وه، كه پارتی له ساڵی 2017ـه‌وه له كه‌ركووك بێ ویستی خۆی دوورخرایه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر بێت ئه‌و شه‌ش ساڵه پارتی له‌و شاره بوونی هه‌بوایه، ئه‌وه رووداوانه‌ی هاوشێوه‌ی ته‌عریب و ئازاردانی جووتیاران و عه‌سكه‌رتارییه‌ت رووی نه‌ئه‌دا و هه‌ڵوێستی كورد به‌هێزتر ده‌بوو.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-12-2023، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان له 15 پارێزگای عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەستیپێکرد، كه‌مێك پێش ئێستا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە پرۆسه‌كه كۆتاییهات و بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران.
هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک به‌ڕێوه‌چوو.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو، تا کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-12-2023، رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق سەدا 17 بوو.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، زۆرترین رێژەی بەشداریکردن لە پارێزگاکانی عێراق، لە ئەنبار بووە، کە لە سەدا 27 بووە و کەمترینیشی لە بەغدا – رەسافە بووە کە سەدا 9ـی تێنەپەڕاندووە.
هاوپەیمانی تۆڕ و رێکخراوە نیشتمانییەکانی عێراق رایانگەیاندبوو، تاوەکو پێش نیوەڕۆ 281 پێشێلکاریان لە پرۆسەی دەنگدانی گشتی ئاشکرا کردووە.