لە پارێزگای دیالە نزیکەی 900 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە

بنکەیەکی دەنگدان
بنکەیەکی دەنگدان

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە، دەنگدانی گشتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لە 15 پارێزگای عێراق دەستیپێکرد، لە پارێزگای دیالە کە بەشێک لە ناوچە کوردستانییەکان لەخۆدەگرێت و نزیکەی 900 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

ئارام بەختیار پەیامنێری کوردستان24، لە دیالە رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای دیالە بە گشتی 500 ناوەندی دەنگدان هەن، کە دوو هەزار و 116 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت و کە 892 هەزار و 710 مافی دەنگدانیان هەیە.

راشگەیاند، قەزای خانەقین یەکێکە لەو شارۆچکانەی کوردستان کە سەر بە پارێزگایە دیالەیە، 67 هەزار و 300 دەنگدەر هەیە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێکاری توند گیراوەتەبەر.