گوتەبێژی کۆمسیۆن لە کەرکووک: ئامێری یەدەگی دەنگدانمان لە وێستگەکان داناوە

K24 - هەولێر

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان- نووسینگەی کەرکووک رایگەیاند، گەرەنتیمان وەرگرتووە ئەو گرفتانەی رۆژی دەنگدانی تایبەت لە ئامێرەکان دروست ببوون دووبارە نەبێتەوە.

عەبدولباست دەروێش، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان- نووسینگەی کەرکووک، بە کوردستان24ـی راگەیاند، لەرۆژی دەنگدانی تایبەت کە 16ـی کانوونی یەکەم بەڕێوەچوو، چەند ئامێرێکی دەنگدان گرفتیان هەبوو سست بوون لە ناردنی داتاکان، بۆیە کۆمسیۆن پەیوەندیکرد بەو کۆمپانیایەی کە ئەو ئامێرانەی دروست کردووە، ئەوان بەڵێنیان دا کە بەهیچ شێوەیەک ئەمڕۆ لە هەلبژاردنی گشتیدا ئەو گرفتانە دووبارە نابێتەوە.

گوتیشی: تیمێکی باش بۆ چاودێری ئەو ئامێرانە پێکهێنراوە، جگە لەوە ئامێری یەدەگیش دانراوە، تاوەکو لە هەر بنکەیەکی دەنگدان گرفتی پەککەوتنی هەر ئامێرێک دروست بوو، ئامێرە یەدەگەکە دەخرێتە شوێنی ئەو ئامێرە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو وێستگانەی کە ئامێرەکان گرفتی ناردنی داتاکانیان تێدایە، ئەوە سندوقەکانی دەنگدان دەگوازرێتەوە بۆ سەنتەری وردبینی، هەروەها گواستنەوەی سندوقەکەش لەژێر چاودێریەکی چڕ و پڕی ئەمنی دەبێت، ئەو قوفڵانەی کە لەسەر سندوقەکانە ژمارەی لەسەرە کە لەلای قەوارە سیاسییەکان و رێکخراوەکان هەیە، دەبێت هەمان قوفڵ بێت کەلەکاتی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان ئەنجام دەدرێت.

گوتەبێژەکەی کۆمسیۆنی ئۆفیسی کەرکووک راشیگەیاند، ئێمە لە کۆمپانیای میرۆ گەرەنتیمان وەرگرتووە کە ئەمڕۆ گرفتی ئەو ئامێرانەی دەنگدان دووبارە نەبنەوە، گوتیشی: پرۆسەی دەنگدان تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت، ئەوکات ئۆتۆماتیکی ئەو ئامێرانە خۆی دائەخرێت.

لەکۆتایی قسەکانیدا گوتی: دوای کاتژمێر شەش دەستدەکرێت بە جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان لەسەر ئاستی هەر وێستگەیەک، دواتر ئەنجامەکەی لەسەر دەرگای ئەو وێستگەیە هەڵدەواسرێت، نوێنەری قەوارە سیاسییەکان و رێکخراوەکان ئەتوانن کۆپیەکی ئەنجامەکان وەرگرن.

سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت. هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت.

 

چەند زانیارییەک لەبارەی هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق:

ژمارەی دەنگدەرانی گشتی: 15 ملیۆن و 108 هەزار و 135 دەنگدەر

ژمارەی گشتیی ناوەندەکانی دەنگدان: حەوت هەزار و 166 ناوەند

ژمارەی گشتیی وێستگەکانی دەنگدان: 35 هەزار و 553 وێستگە

ژمارەی هاوپەیمانێتی: 38

ژمارەی پارت: 28

ژمارەی کاندید: پێنج هەزار و 904 کاندید

ژمارەی کورسییەکان: 285 کورسی (75 کورسی کۆتای ژنن و 10ـیان بۆ کۆتای پێکهاتەکانن)

ژمارەی سەرپەرشتیار: 206 هەزار و 429 فەرمانبەر

ژمارەی کامێرای چاودێری: 111 هەزار و 714 کامێرا

ژمارەی ناوەند، وێستگە و دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی گشتیی بەگوێرەی پارێزگاکان:

بەغدا - رەسافە:

ژمارەی ناوەندی دەنگدانی گشتی: هەزار و 33 ناوەند

ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: چوار هەزار و 406 وێستگە

ژمارەی دەنگدەری گشتی: یەک ملیۆن و 854 هەزار و 244 دەنگدەر

ژمارەی کاندیدی پیاو: 654 کاندید

ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 250 کاندید

بەغدا – کەرخ:

ژمارەی ناوەندی دەنگدانی گشتی: 817 ناوەند

 ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: سێ هەزار و 660 وێستگە

ژمارەی دەنگدەری گشتی: یەک ملیۆن و 541 هەزار و 764 دەنگدەر

ژمارەی کاندیدی پیاو: 350 کاندید

ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 252 کاندید

پارێزگای کەرکووک:

ژمارەی ناوەندی دەنگدانی گشتی: 318 ناوەند

ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: هەزار و 898 وێستگە

ژمارەی دەنگدەری گشتی: 813 هەزار و 590 دەنگدەر

ژمارەی کاندیدی پیاو: 187 کاندید

ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 67 کاندید

نەینەوا:

ژمارەی ناوەندی دەنگدانی گشتی: 792 ناوەند

ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: سێ هەزار و 993 وێستگە

ژمارەی دەنگدەری گشتی: یەک ملیۆن و 695 هەزار و 566 دەنگدەر

ژمارەی کاندیدی پیاو: 468 کاندید

ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 157 کاندید

پارێزگای کەربەلا:

ژمارەی ناوەندی دەنگدانی گشتی: 249 ناوەند

ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: هەزار و 303 وێستگە

ژمارەی دەنگدەری گشتی: 557 هەزار و 992 دەنگدەر

ژمارەی کاندیدی پیاو: 174 کاندید

ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 76 کاندید

پارێزگای ئەنبار:

ژمارەی ناوەندی دەنگدانی گشتی: 383 ناوەند

ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: هەزار و 858 وێستگە

ژمارەی دەنگدەری گشتی: 787 هەزار و 229 دەنگدەر

ژمارەی کاندیدی پیاو: 228 کاندید

ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 81 کاندید

پارێزگای بابل:

ژمارەی ناوەندی دەنگدانی گشتی: 422 ناوەند

ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: دوو هەزار و 263 وێستگە

ژمارەی دەنگدەری گشتی: 969 هەزار و 698 دەنگدەر

ژمارەی کاندیدی پیاو: 285 کاندید

ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 105 کاندید

پارێزگای دیالە:

ژمارەی ناوەندی دەنگدانی گشتی: 500 ناوەند

ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: دوو هەزار و 116 وێستگە

ژمارەی دەنگدەری گشتی: 892 هەزار و 710 دەنگدەر

ژمارەی کاندیدی پیاو: 227 کاندید

ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 94 کاندید

پارێزگای واست:

ژمارەی ناوەندی دەنگدانی گشتی: 306 ناوەند

ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: هەزار و 610 وێستگە

ژمارەی دەنگدەری گشتی: 684 هەزار و 669 دەنگدەر

ژمارەی کاندیدی پیاو: 188 کاندید

ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 74 کاندید

پارێزگای سەڵاحەددین:

 ژمارەی ناوەندی دەنگدانی گشتی: 341 ناوەند

ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: هەزار و 652 وێستگە

ژمارەی دەنگدەری گشتی: 703 هەزار و 563 دەنگدەر

ژمارەی کاندیدی پیاو: 185 کاندید

ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 71 کاندید

پارێزگای نەجەف:

 ژمارەی ناوەندی دەنگدانی گشتی: 336 ناوەند

ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی:هەزار و 655 وێستگە

ژمارەی دەنگدەری گشتی: 702 هەزار و 704 دەنگدەر

ژمارەی کاندیدی پیاو: 240 کاندید

ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 86 کاندید

پارێزگای قادسییە:

 ژمارەی ناوەندی دەنگدانی گشتی: 295 ناوەند

ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: هەزار و 425 وێستگە

ژمارەی دەنگدەری گشتی: 602 هەزار و 920 دەنگدەر

ژمارەی کاندیدی پیاو: 187 کاندید

ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 74 کاندید

پارێزگای موسەننا:

ژمارەی ناوەندی دەنگدانی گشتی: 173 ناوەند

ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: هەزار و 14 وێستگە

ژمارەی دەنگدەری گشتی: 433 هەزار و 975 دەنگدەر

ژمارەی کاندیدی پیاو: 141 کاندید

ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 50 کاندید

پارێزگای زیقار:

 ژمارەی ناوەندی دەنگدانی گشتی: 452 ناوەند

ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: دوو هەزار و 229 وێستگە

ژمارەی دەنگدەری گشتی: 945 هەزار و 258 دەنگدەر

ژمارەی کاندیدی پیاو: 245 کاندید

ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 87 کاندید

پارێزگای میسان:

 ژمارەی ناوەندی دەنگدانی گشتی: 231 ناوەند

ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: هەزار و 230 وێستگە

ژمارەی دەنگدەری گشتی: 523 هەزار و 391 دەنگدەر

ژمارەی کاندیدی پیاو: 129 کاندید

ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 49 کاندید

پارێزگای بەسرە:

 ژمارەی ناوەندی دەنگدانی گشتی: 518 ناوەند

ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: سێ هەزار و 241 وێستگە

ژمارەی دەنگدەری گشتی: یەک ملیۆن و 398 هەزار و 862 دەنگدەر

ژمارەی کاندیدی پیاو: 380 کاندید

ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 137 کاندید