ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی كوه‌یت (كونا): میری كوه‌یت پێشوازی له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد
K24 – هەولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 12/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری کوەیت، بەشداریی لە پرسەی میری کۆچکردووی کوەیت شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی كوه‌یت ناسراو به (كونا) به گرنگییه‌وه ئاماژه‌ی به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ كوه‌یت كردووه و رایگه‌یاندووه، شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری دەوڵەتی کوەیت، له فڕۆكه‌خانه‌ی میری پێشوازی له سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و شاندی یاوه‌ری كرد، كه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیان بۆ كۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری پێشووی كوه‌یت راگه‌یاند.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی گه‌یانده هه‌ریه‌ك له ناسر موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د، شێخ سه‌باح خالید ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح و شێخ ئه‌حمه‌د نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح سه‌رۆكوه‌زیرانی كوه‌یت و ماڵباتی میری كۆچكردوو.
ئاژانسه‌كه راشیگه‌یاندووه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن شێخ سالم عه‌بدوڵڵا ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح پێشوازی لێكراوه.