نه‌وزاد هادی: پارتی له نه‌ینه‌وا لیستی یه‌كه‌م ده‌بێت
K24 – هەولێر:
نەوزاد هادی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له نەینەوا، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌مان ئه‌و گرفته ته‌كنیكیانه هه‌بوون كه له ناوچه‌كانی دیكه به‌دیكران. گوتیشی: "پارتی له نه‌ینه‌وا لیستی یه‌كه‌م ده‌بێت".
نه‌وزاد هادی ده‌شڵێت: "پێشبینی ده‌كرێت رێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدان له سنووری هه‌ردوو به‌ری (راست و چه‌پی)ـی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ده‌وروبه‌ری له %30 بێت".
بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی له نەینەوا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پارتی له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005ـه‌وه تاكو ئێستا به‌رده‌وام خاوه‌نی پێگه‌ی به‌هێز بووه، پێشبینی ده‌كرێ به‌هۆی فراوانی بازنه‌ی ده‌نگده‌رانمان لیستی یه‌كه‌م و به‌ڵكو زیاتریش بین ".
نه‌وزاد هادی ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو مه‌زهه‌ب و تایفه و نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی له‌خۆگرتووه، بۆیه ده‌نگده‌رانمان به فراوانی به‌ربڵاون".
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (18ـی کانوونی یەکەمی 2023) پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان له 15 پارێزگای عێراق بە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەستیپێکرد و کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە پرۆسه‌كه كۆتاییهات و بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران.