گۆتێرێس : جیهان بەرگەی پەتایەکی دیکە ناگرێت

0
0

24 – هەولێر :

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی هۆشداریی لە پەتا گوتی: لەسەرمانە هەوڵی زیاتر بدەین، چونکە جیهان بەرگەی پەتایەکی دیکە ناگرێت.

 ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی جیهانیی هۆشداریی لە پەتا رایگەیاند: سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئەو وانەیەی کە لە پەتای کۆڤید-19 فێریبوون گوتی : پێویستە واز لە کارەساتەکانی ئەخلاقی و پزیشکیی وڵاتانی دەوڵەمەند بهێنین، کە پێداویستییەکانی چاودێری تەندروستیی پەتاکە کۆدەکەنەوە و کۆنترۆڵی دەکەن، لەگەڵ گرەنتی دەستخستنی هۆکارەکانی دەستنیشانکردنی نوخۆشیەکان و چارەسەری و ڤاکسینەکان.

بە دەستپێشخەری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا شارل میشێل، دانوستانەکان لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەستپێدەکەن لەبارەی پەیماننامەیەکی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتا و باشتر ڕێکخستن و ئامادەکاری بۆ پەتاکانی ئایندە.

بڕیارە ئەم پەیماننامەیە لە کۆبوونەوەی تەندروستی جیهانی لە 27ی ئایار تا 1ی حوزەیرانی 2024 پەسەند بکرێت، بەڵام پڕۆژە 30 لاپەڕەییەکە هێشتا مشتومڕێکی زۆری لەسەرە.