ئه‌كته‌رێكی هونه‌ری كۆمیدیای ژاپۆنی رووبه‌ڕووی تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته‌وه
K24 - هەولێر:
ئه‌كته‌رێكی دیاری ژاپۆنی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه له‌لایه‌ن گۆڤارێكه‌وه ئاراسته‌ی كراوه و به ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تباری ده‌كات، ده‌شڵێت سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.
گۆڤاری شۆكان بۆنشۆنی ژاپۆنی كه گۆڤارێكی هه‌فتانه‌یه، بڵاویكردووه‌ته‌وه هیتۆشی ماتسۆمۆتۆ كۆجیۆ، ئه‌كته‌ری كۆمیدی و پێشكه‌شكاری به‌رنامه ته‌له‌فیزیۆنه‌كان ساڵی 2015 له یه‌كێك له ئاهه‌نگه گشتییه‌كان له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆندا دوو ئافره‌تی ناچار كردووه سێكسیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی یۆشیمۆتۆ كۆگیۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی گۆڤاره‌كه‌ی ره‌تكردووه و رایگه‌یاندووه، ئامانج لێی زڕاندنی ناوی ئه‌و ئه‌كته‌ره 60 ساڵییه‌یه و ده‌یانه‌وێ له ناووبانگ و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی بده‌ن. روونیشكردووه‌ته‌وه ئه‌و ئه‌كته‌ره سكاڵای یاسایی له دژی گۆڤاره‌كه تۆمار ده‌كات و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌كات.
گۆڤاری شۆكان بۆنشۆن بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1999ـدا ئابڕووچوونێكی سێكسی ئاشكرا كرد كه له هه‌مان ساڵدا ئه‌نجام درابوو و ناوه‌نده‌كانی ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌ت ناوه‌نده هونه‌رییه‌كانی هه‌ژاند.
هه‌روه‌ها ئاژانسی جۆمی ئاند ئه‌سۆیتیس "Johnny & Associates " كه ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر هونه‌ری كۆمیدیا سه‌پاندووه، دانی به‌وه‌دا نابوو كه جۆنی كیتاگاوای دامه‌زرێنه‌ری ئاژانسه‌كه كه له ساڵی 2019 له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه، به درێژایی چه‌ندین ده‌یه‌ی رابردوو، ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر كچ و كوڕه هونه‌رمه‌نده‌كان.