دینا دەرزی و بەختیار ساڵح دوێت و کلیپێکی نوێ بڵاو دەکەنەوە

دینا دەرزی و بەختیار ساڵح
دینا دەرزی و بەختیار ساڵح

K24 – هەولێر :

هەردوو هونەرمەند دینا دەرزی و بەختیار ساڵح لە کارێکی نوێی هاوبەشی میوزیک و ریتمی خێرا بەناوی ( ماشەڵلات لێبێ )دەرکەوتن، کاری کلیپکردنی بەرهەمەکەشیان لەگەڵ گروپێکی شایی و هەڵپەڕکێی کوڕان و کچانی کوردستان، لە ناوچەیەکی شاخاوی هەرێمی کوردستان و لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ئەنجامداوە.

گۆرانی ( ماشەڵلات لێبێ )، لە ئاواز و هۆنراوەی هونەرمەند بەختیار ساڵحە، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ کاریان بۆ کردووە.

هونەرمەند دینا دەرزی بە کوردستان24ی راگەیاند: بیرۆکەی بەرهەمی( ماشەڵلات لێبێ) لە لایەن ئاریۆسەوە داڕێژراوە، لەگەڵ ئەوەی کاری دابەشکردنیشی لە ئاریۆس پرۆداکشن لە شاری  سلێمانی بۆ کردووە.

دینا دەرزی گوتی: بە هاوکاری ژەنیاران ومیوزیکژەنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەرهەمی( ماشەڵلات لێبێ)  دروستکراوە کە لە ئاواز و تێکستی هونەرمەند بەختیار ساڵحە، لە بەریتانیا و لەشاری سلێمانی،  ئاراس قەهرەمانی و ئاکام کاری کلیپیان بۆی کردووە.

هونەرمەند دینا دەرزی دەڵێت:  ئەمە یەکەم بەرهەمی هونەریمە لە چەناڵی تایبەت بە خۆم بڵاوی دەکەمەوە، بەم زووانەش بەرهەمی جیاوازم ئامادە کردووە و بڵاوی دەکەمەوە، لە رێگەی کوردستان24 ەوە رایگەیاند: ئاهەنگی سەری ساڵ لە شاری هەولێر ساز دەکات وەک دیاری و جەژنانەی سەری ساڵ بۆ هەوادارانی.