ئینفۆگرافیک.. 103 ساڵە سوپای عێراق دامەزراوە کە زۆرترین تاوانی دژی کورد ئەنجامداوە

K24 - هەولێر:

103 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی سوپای عێراقدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌م سوپایه‌ له‌وه‌ته‌ی دروستبووه‌، به‌شداری له‌ چه‌ندین شه‌ڕدا كردووه‌و چه‌ندین تاوانی گه‌وره‌ی له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه به‌گوێره‌ی پێكهاته‌ی عێراقی نوێ، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی پرەنسیپی هاوسه‌نگی، هاوبەشی و ته‌وافوق، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌میشه‌ سوپای عێراق بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێ سیاسییه‌كان به‌كارهێندراوه‌، كه‌ دیارترینیان رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بوو.

سوپای  عێراق‌ له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه‌ بەشداری چەندین شەڕ و ململانێی ناوخۆ و كودەتای كردووە، كه‌ دیارترینیان جەنگی هەشت ساڵەی عێراق- ئێران، جەنگی داگیركردنی كوەیت، جەنگی كەنداو، شەڕی سەركوتكردنی شۆڕشەكانی كورد و راپەڕینی پارێزگاكانی باشووری عێراقی لە ساڵی 1991 بووه‌.

ئەگەرچی لەسەرەتای دامەزراندنی، ژمارەیەك لە ئەفسەرانی كورد لە ریزی سوپای عێراقدا بوون و پلەی باڵایان هەبوو، بەڵام لە دوای روخاندنی رژێمی پاشایەتی، كورد لە باشووری كوردستان زۆرترین زیانی گیانی و ماددی لەلایەن سوپای عێراقەوە پێگەیشتووە، ئەو سوپایە دڕەندەترین تاوانی دژ بە گەلی كورد ئه‌نجامداوه‌، له‌وانه‌، تاوانی ئەنفال، كیمیاباران، سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕین، خاپوركردنی هەزاران گوندی كوردستان بوون.

لەم ئینفۆگرافیکەدا، سنوور ئالانی دیارترین تاوانەکانی سوپای عێراق دژ بە گەلی کورد و هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو: