جەستەی مۆمیاکراوی هونەرمەندێک لە میسر دۆزرایەوە

K24- هەولێر

مۆزەخانەی میسر رایگەیاند، کە جەستەی مۆمیا کراوی تۆیای گۆرانیبێژ و دایکی شاژن تییە لە گۆڕستانی پاشاکانی میسر دۆزراوەتەوە.

مۆزەخانەی میسر رایگەیاند، کە تویا گۆرانیبێژی خوداوەندی حاتۆر و بەرپرسی رێوڕەسمی مین و ئامون بووە لە پەرستگای کەرنەک، باوکی قەشەی خوداوەند مین بووە، دایکی خزمەتکار بووە لە کۆشک و سەرپەرشتیاری جلوبەرگی پاشایەتی بووە، جەستەی مۆمیا کراوی لە یەکێک لە گۆڕستانی ژمارە KV46 لە دۆڵی پاشاکان و ئێستا لە مۆزەخانەی میسر لە قاهیرە دۆزراوەتەوە.

گوتیشی: "تۆیا هاوسەرگیری لەگەڵ یویا کرد کە پۆستی راوێژکاری پاشا ئەمینهۆتێپی سێیەمی بەدەستەوە بوو و چەندین نازناوی وەک "باوکی پیرۆزی پەروەردگاری دوو خاک، هەڵگری مۆری پاشای میسری خوارەوە و ئەو کەسێک بوو لە ماڵی پاشادا زۆر ستایشی دەکرا".

مۆزەخانەی میسر راشیگەیاند، یویا و تویا خەڵکی ئاسایی شاری ئەخمیم بوون، یویا و تویا شاژن تییەیان هێنایە دونیاوە، کە دەبێتە هاوسەری شاهانەی شا ئامینهۆتێپی سێیەم، نۆیەمین پاشای شانشینی هەژدەهەم، تویا دەبێتە دایکی شاژن تییە و داپیرەی ئەخناتون.

ئا: لاڤین عومەر