حزبوڵڵای لوبنانی كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هۆی بۆردومانی سوپای ئیسرائیله‌وه راگه‌یاند
K24 - هەولێر:
حزبوڵڵای لوبنانی كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی له باشووری لوبنان به‌هۆی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌كه راده‌گه‌یه‌نێت و تا ئێستایش سوپای ئیسرائیل هیچ زانیاری و راگه‌یه‌ندراوێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 8ـی كانوونی دووه‌می 2024) حزبوڵڵای لوبنانی رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان ویسام حه‌سه‌ن ته‌ویڵ ناسراو به "حاجی جه‌واد" كه یه‌كێكه له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و حزبه كوژراوه.
حزبوڵڵا هه‌روه‌ها تا ئێستا زانیاری زیاتری له‌باره‌ی چۆنیه‌تی كوژرانی ناوبراو و رۆڵ و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی میدیاكان ویسام ته‌ویڵ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا به‌ئامانج گیراوه.
هاوكات هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ناوبراو فه‌رمانده‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حزبوڵڵا بووه به باشووری لوبنان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌فیخای ئه‌درعی، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له تۆڕی (ئێكس) بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه ئیسرائیلییه‌كان له هێرشێكدا ژێرخانی حزبوڵڵایان له ناو لوبنان و چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازییان له باشووری ئه‌و وڵاته به‌ئامانج گرتووه.
ویسام حه‌سه‌ن ته‌ویڵ ناسراو به "حاجی جه‌واد"