گالانت: ئاستی هێرشه‌كان بۆسه‌ر غه‌ززه كه‌مده‌كه‌ینه‌وه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاستی هێرشه چڕه‌كانمان بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كه‌مده‌كه‌ینه‌وه.
یواف گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل به رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند، هێرشه چڕه‌كان بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كه‌مده‌كه‌ینه‌وه،. ده‌شڵێت: "ئه‌مه قۆناغێكی درێژخایه‌ن ده‌بێت".
گالانت به رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی راگه‌یاند، پێشتر هێرشه‌كان بۆ ئه‌و مه‌ترسییانه ده‌گه‌ڕایه‌وه، كه له‌ناوچه‌كه‌دا دژی ئیسرائیل بوونی هه‌بوو.
روونیشیكرده‌وه، ئامانج له جه‌نگی غه‌ززه ته‌نیا له‌ناوبردنی حه‌ماس نییه، كه ئێران پشتگیری لێده‌كات، به‌ڵكو بۆ له‌ناوبردنی دووژمنه سه‌رسه‌خته‌كانی ئیسرائیله له ناوچه‌كه‌دا، له‌نێویان هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بیرۆكه‌ی به‌رگری له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات و گوتی: "بۆچوونی ئێمه له ئێستادا شه‌ڕكردنه له‌گه‌ڵ میحوه‌رێكی دیاریكراو، نه‌وه‌ك دوژمنێكی دیاریكراودا".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئیسرائیل ده‌ستبه‌رداری ئامانجه‌كانی نابێت، كه بریتیین له له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارمته ئیسرائیلییه‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌شره‌ف قودره گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 8ـی كانوونی دووه‌می 2024) بڵاویكرده‌وه، بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه و ژماره‌ی كوژراوانیش له‌و كه‌رته گه‌یشته 23084 كه‌س.
ئه‌و گوته‌بێژه ئه‌وه‌شی باسكرد، ژماره‌ی بریندارانی غه‌ززه له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس گه‌یشته 58926 كه‌س.
ئه‌شره‌ف قودره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، سوپای ئیسرائیل 17 كۆمه‌ڵكوژی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی غه‌ززه ئه‌نجامداوه و بوونه‌ته هۆی كوژرانی 249 كه‌س و 510 بریندار.
دوێنی یه‌كشه‌ممه هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس حه‌مزه وائل ده‌حدووح و موسته‌فا سوره‌ییا له ره‌فه‌حی باشووری غه‌ززه به‌هۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل كوژران، به‌مپێیه كۆی رۆژنامه‌نووسه كوژراوه‌كان له‌وه‌ته‌ی ده‌تتپێكی جه‌نگی غه‌ززه گه‌یشته 109 رۆژنامه‌نووس.
94 رۆژ به‌سه‌ر جه‌نگی غه‌ززه تێده‌په‌ڕێت و تاكو ئێستاش رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانه ئاسمانی و وشكانییه‌كان له‌نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل به‌رده‌وامه.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.