میقاتی: به‌داخه‌وه به‌رده‌وام په‌یامی وێرانكردنی لوبنانمان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆ دێت
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌وروپییه‌وه به‌رده‌وام په‌یامی (وێرانكردنی لوبنانمان له‌لایه‌ن ئیسرائیل)ـه‌وه بۆ دێت.
نه‌جیب میقاتی سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان له چوارچێوه‌ی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لحوره‌ی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه په‌یامی وڵاتانی ئه‌وروپی بۆ لوبنان له‌باره‌ی جه‌نگی غه‌ززه‌وه، په‌یامی وێرانكه‌رن.
میقاتی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بره‌ودان به هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كی بۆ جه‌نگی غه‌ززه، لوبنان هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی نیشانداوه.
میقاتی راشیگه‌یاند، هه‌ڵوێست و په‌یاممان له دوای حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، پشتگیریكردنه له ئاشتی و سه‌قامگیری له‌سه‌ر سنووری فه‌ڵه‌ستین و ناوچه‌كه به‌گشتی.
له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی غه‌ززه له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، له‌سه‌ر سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل به‌رده‌وام رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی و ئاڵۆزی له‌نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا هه‌بووه.
میقاتیش به‌رده‌وام ئیسرائیل به‌وه تۆمه‌تبارده‌كات، كه له‌هه‌وڵدایه لوبنان وێران بكات.
میقاتی ده‌ڵێت: "ئێمه چاره‌سه‌ری ئاشتییانه بۆ جه‌نگی نێوان حه‌ماس _ ئیسرائیل ده‌خه‌ینه‌ڕوو، به‌ڵام په‌یامی وێرانكردنی لوبنانمان بۆ ره‌وانه ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئاماده‌ین بۆ چاره‌سه‌ره دیپلۆماسییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی بۆ ناوچه‌كه دابین بكه‌ین".
پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر حزبوڵڵای لوبنانی له هێرشه‌كانی به‌رده‌وام بێت، گورزی وای به‌رده‌وكه‌وێت، له خه‌ویش نه‌یبینیبێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌شره‌ف قودره گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 8ـی كانوونی دووه‌می 2024) بڵاویكرده‌وه، بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه و ژماره‌ی كوژراوانیش له‌و كه‌رته گه‌یشته 23084 كه‌س.
ئه‌و گوته‌بێژه ئه‌وه‌شی باسكرد، ژماره‌ی بریندارانی غه‌ززه له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس گه‌یشته 58926 كه‌س.
ئه‌شره‌ف قودره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، سوپای ئیسرائیل 17 كۆمه‌ڵكوژی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی غه‌ززه ئه‌نجامداوه و بوونه‌ته هۆی كوژرانی 249 كه‌س و 510 بریندار.
دوێنی یه‌كشه‌ممه هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس حه‌مزه وائل ده‌حدووح و موسته‌فا سوره‌ییا له ره‌فه‌حی باشووری غه‌ززه به‌هۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل كوژران، به‌مپێیه كۆی رۆژنامه‌نووسه كوژراوه‌كان له‌وه‌ته‌ی ده‌تتپێكی جه‌نگی غه‌ززه گه‌یشته 109 رۆژنامه‌نووس.
94 رۆژ به‌سه‌ر جه‌نگی غه‌ززه تێده‌په‌ڕێت و تاكو ئێستاش رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانه ئاسمانی و وشكانییه‌كان له‌نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل به‌رده‌وامه.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.