بلینکن لە ئیسرائیلە

K24 - هەولێر

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە سعوودییەوە گەیشتە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە شەڕی غەززە تاوتوێ بکەن.

ئیسرائیل پێنجەم وڵاتە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ماوەی کەمتر لە دوو رۆژدا سەردانی دەکات، ئەجێندانی سەرەکی سەردانەکەشی رێگریکردنە لە تەشەنەکردنی شەڕی غەززە بۆ سنووری وڵاتەکانی دیکە و هەڵگیرسانی شەڕێکی هەرێمی.

 بلینکن پێش ئیسرائیل سەردانی هەر یەکە لە تورکیا، یۆنان، قەتەر، ئوردن و سعوودیەی کرد، لە سەرجەم سەردانەکانیشدا جەختی لە فراوانکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە و پاراستنی خەڵکی سڤیلی کردەوە.

ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل پێنجەم سەردانیەتی، لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە.

پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاندبوو، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاكو 11ـی ئه‌م مانگه‌ ده‌خایه‌نێت و له‌ توركیاوه‌ ده‌ستپێده‌كات و له‌ میسر كۆتایی پێدێت.