واشنتن پۆست: ئیسرائیل به‌هه‌زاران سه‌ربازی له غه‌ززه كشاندووه‌ته‌وه
K24 - هەولێر:
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا به رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی راگه‌یاندووه، تاكو ئێستا ئیسرائیل به‌هه‌زاران سه‌ربازی له غه‌ززه كشاندووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه راشیگه‌یاند، ئیسرائیل له باكووری غه‌ززه به فراوانی كشاوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئاست و چڕی جه‌نگ له باكووری غه‌ززه كه‌مبووه‌ته‌وه.
پێشتریش دانیاڵ هاگاری گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، كرده سه‌ربازییه‌كان له باكووری غه‌ززه به‌رده‌وام ده‌بن.
گوتبوشی: "له ساڵی 2024 جه‌نگ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام به شێوازی دیكه".
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 250 كه‌س له دانیشتوانی غه‌ززه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل كوژراون.
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل، به‌رپرسانی ته‌لئه‌ڤیڤ رایانگه‌یاندووه، به‌نیازن كرده سه‌ربازییه‌كان له غه‌ززه كه‌مبكه‌نه‌وه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه ئاشكرایكردبوو، ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه و گه‌یشتووه‌ته 23084 كه‌س و هه‌روه‌ها ژماره‌ی بریندارانیش له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس گه‌یشته 58926 كه‌س.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.