کەشتییەکی نەوتهەڵگر لەلایەن چەکدارانی ئەرتەشی ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیرا
K24 - هەولێر:
ئاژانسەکانی ئێران رایانگەیاند بە بڕیاری دادگا، هێزەکانی ئەرتەشی ئێران دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەمریکیدا گرتووە.
سوپای بریتانیاش رایگەیاندووە بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشهممه 11ـی كانوونی دووهمی 2024) لە دەریای عومان، شەش چەکداری نەناسراو بە جلی سەربازییەوە چوونەتە ناو کەشتییەکی نەوتهەڵگر و دەستیان بەسەردا گرتووە.
ئاژانیس ئاسۆشەیتێدپرێسیش ئاشکرای کردووە ئەم کەشتییە کە بە ئاڵای دوڕگەکانی مارشاڵ لە هاتوچۆدا بووە، هەمان نەوتهەڵگری سۆئێز ڕاجانە کە ساڵی ڕابردوو بە هۆی هەڵگرتنی 980 هەزار بەرمیل نەوتی سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیرا و ئەمریکا ویلایەتی تێکزاس نەوتەکەی گواستەوە بۆ نەوتهەڵگرێکی دیکە.
ڕۆژنامەی ئەلجەریدە لە زاری سەرچاوەیەکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانەوە رایگەیاندووە، لە مانگی رابردوودا ئێران و ئەمریکا لە وڵاتێکی کەنداو و وڵاتێکی ئەوروپا چەند جارێک پێکەوە لەسەر ئاستی بەرپرسانی ئەمنی گفتوگۆیان کردووە.
لەو گفتوگۆیانەدا ئەمەریکا داوای لە ئێران کردووە هاوپەیمانەکانی کۆنترۆڵ بکات و رێ لە فرانبوونی شەڕی غەززە بگرێت.
هاوکات تاران بە واشنتۆنی راگەیاندووە، تاکوو ئیسرائیل کوشتنی بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنیی ئێران و هاوپەیمانەکانی رانەگرێت، هەموو گفتوگۆیەکی نهێنی و ئاشکرا لەگەڵ ئەمریکا رادەگرن.
ئێران جەختیشی کردووەتەوە، ئێستا ستراتیژیی هاوپەیمانەکانی بەئامانجکردنی هاووڵاتییان و ژێرخانی ئابووری و سەربازیی ئیسرائیلە، بەڵام ئەگەر شەڕی غەززە بەردەوام بێت، بەرژەوەندیی وڵاتانی دیکەش دەبنە ئامانجی هاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتە.
لهلایهكی دیكهوه ههر ئهمڕۆ پێنجشهممه ئهنجوومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی له بڕیارێكدا كه لهلایهن ئهمهریكا و ژاپۆنهوه نووسراوهتهوه، به زۆرینهی 11 دهنگ و بایكۆتكردنی چوار دهنگی دیكه داوای راگرتنی دهستبهجێی هێرشهكانی حوسییهكانی له دهریای سوور كرد، هاوكات داوای له وڵاتان كرد "رێز بگرن له قهدهغهی چهكداراكردن و پڕكرچهككردنی گرووپهكانی نزیك له ئێران".