هێزی دەریاوانی فەرەنسی: ئەو هێزەی ئێستا لە دەریای سوور هەیە هێزێکی تەواوە و پێویستی بە زیادەکی نییە
K24-هەولێر:
هێزی دەریایی فەرەنسا ئاشکرایدەکات، ئەو هێزەی ئێستا لە دەریای سوور هەیە، هێزێکی تەواوە و پێویستی بە زیادەکی نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە(11ی کانوونی دووەمی 2024)، فەرماندەیەکی باڵای هێزی دەریایی فەرەنسا رایگەیاند: تواناکانی ئێستای فەرەنسا لە دەریای سوور تەواوە، ئاماژەی بەوەشکردووە،هێزەکانی دەریایی فەرەنسا یاوەری ئەو کەشتیانە دەکەن کە بەرژەوەندییەکانی فەرەنسایان هەڵگرتووە و لە دەریای سووردا جوڵە دەکەن، بەڵام لەلایەنی حوسییەکانی سەر بە یەمەن دەکرێنە ئامانج.
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای بڵاوی کردەوە، ئەو فەرماندەیەی هێزی دەریایی فەرەنسا ئاماژەی بەوە کردووە، فەرەنسا هاوبەشی دەکات لەو پرۆسەیەی ئەمریکا لە دەریا سوور بەرێوەی دەبات، بەڵام هێزەکانی دەریایی فەرەنسا تەنها بە سەرکردایەتی فەرەنسا پەیوەستە، فەرماندەکە دەڵێت: 80٪ ی جوڵەکانی دەریای سوور لە رێگەی باب ئەلمەندەبەوەیە لەنێوان یەمەن و جیبۆتی، بە پشتیوانی ئەو هەوڵە سەربازیە نێودەوڵەتیەی هەیە لە دەریاکە.
پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو هێرشانە مەترسین لەسەر بازرگانیی نێودەوڵەتی و ئاسایشی دەریاوانی، تیمە دەریاوانییەکانی نوێنەرایەتی وڵاتانی جودا جودای جیهان دەکەن، ژیانیان دەکەوێتە مەترسی، گوتیشی: دەزانین ئەو هێرشانەی حوسیەکان ئەنجامی دەدەن، لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیشی وەڵامی گونجاویان دەدەنەوە.
لهلایهكی دیكهوه ههر ئهمڕۆ پێنجشهممه ئهنجوومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی له بڕیارێكدا كه لهلایهن ئهمهریكا و ژاپۆنهوه نووسراوهتهوه، به زۆرینهی 11 دهنگ و بایكۆتكردنی چوار دهنگی دیكه داوای راگرتنی دهستبهجێی هێرشهكانی حوسییهكانی له دهریای سوور كرد، هاوكات داوای له وڵاتان كرد "رێز بگرن له قهدهغهی چهكداراكردن و پڕچهككردنی گرووپهكانی نزیك له ئێران".