سه‌در: نابێت چه‌كداره شیعه‌كان بچنه موسڵ
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه كه چه‌كداره‌كانی "سه‌رایای سه‌لام" ی سه‌ر به ڕه‌وته‌كه‌ی و هیچ هێزێكی دیكه‌ی چه‌كداری، به‌شداری شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ بكه‌ن.
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه له ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، ده‌بێت ته‌نها سوپای عێراقی به‌و ئه‌ركه هه‌ڵبستێت، و دژی ئه‌وه‌یه هیچ هێزێكی دیكه له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شدار بێت، جا بیانی بێت یان هه‌ر هێزێكی دیكه.
موقته‌دا سه‌در له وه‌ڵامی هاوڵاتییه‌كی عێراقی خه‌ڵكی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌م قسانه‌ی كردووه، كه داوای له سه‌در كردووه هێزه‌كانی "سه‌رایای سه‌لام" به‌شداری شه‌ڕه‌كه بكه‌ن، له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی" نه سه‌رایای سه‌لام و نه هیچ هێزێكی بیانی و هێزی دیكه به‌شداری شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه ناكه‌ن ، به‌ڵكو پێویسته سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان به ته‌نها ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆ بگرن و ڕازینابین هیچ هێزێكی دیكه و هێزی بیانی به‌شداری بكه‌ن.