ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه گه‌یشته نزیكه‌ی 24 هه‌زار كه‌س
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌ماس له فه‌ڵه‌ستین ئاماری كوژراو و برینداربووانی كه‌رتی غه‌ززه‌ی بڵاوكرده‌وه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌ته‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگ له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، گه‌یشته 23843 كه‌س.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشته 60317 كه‌س و وێڕای بوونی هه‌زاران ته‌رمی دیكه‌ی غه‌ز‌ه‌ییه‌كان له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.