نزیكه‌ی 24 هه‌زار كوژراو و 60 هه‌زار بریندار دوای تێپه‌ڕبوونی 100 رۆژ به‌سه‌ر جه‌نگی غه‌ززه
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین، نوێترین ئاماری قوربانییانی كه‌رتی غه‌ززه‌ی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ته‌ندروستی غه‌ززه‌دا هاتووه، ژماره‌ی كوژراوان له كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌ڵه‌ستین گه‌یشته 23968 كه‌س.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشته 60582 كه‌س.
ئه‌و وه‌زاره‌ته راشیگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 125 كه‌س له غه‌ززه كوژراون، كه له سه‌دا 70ـی له ژن و منداڵ پێكهاتوون.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.