چەند دەنگێکی گەورە لە هەولێر بیسترا

K24 – هەولێر:

لە هەولێر چەند دەنگێکی گەورە بیسترا، بە گوتەی چەند شایەتحاڵێکیش، چەند مووشەکێک لە ئاسماندا تەقێندراونەتەوە.

درەنگانی شەوی دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024)، لە شاری هەولێر چەند دەنگێکی گەورە بیسترا، بە پێی زانیارییەکان هێرشەکە مووشەکی بووە لە نزیك مەلا ئۆمەر و گوندی کەلەکین کەوتووەتە خوارەوە.

هەروەها تا ئێستا شوێنی ئاراستەکردنی مووشەکەکە نەزاندراوە، چەند شایەتحاڵیکێش بە کوردستان24یان راگەیاند، "چەند مووشەکێک لە ئاسماندا تەقێندراونەتەوە".

لە یەکەم کاردانەوەش بەرامبەر بەو هێرشانە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هولێر رایگەیاند، هەولێر ناهەژێ، نالەرزێ و ناترسێ.

لە ماوەی رابردوودا چەندین جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر بنکە و بارەگاکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، هەروەها شەوی شەممە، (30-12-2023)، کاتژمێر 11:45 خولەک؛ بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرابووە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پیرمام-هەولێر.