رۆحانی: پشتگیری یهكپارچهیی وڵاتانی ناوچهكه دهكهین
K24 - ههولێر:
سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەیەكدا لە كۆماری ئازەربایجان رایگەیاند ئەوان بە ھەموو شێوەیەك دژی دەستێوەردانن لە سنوورەكانی ئێستای ناوچەکە و پشتگیری لە یەكپارچەیی وڵاتانی ناوچەكە دەكەن.
رۆحانی له ئازهربایجانهوه گوتی: "کۆماری ئیسلامیی ئیران پێیوایە کە لە وڵاتانی ناوچەدا دەبێ ئاشتی و سەقامگیری بەرقەرار بکرێ و کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتان دەبی لە رێگای دانوستان و گفتوگۆوە چارەسەر بکرێ".
ههروهها گوتی: "ئێمە هەروەها جەخت لەسەر یەکپارچەیی خاکی وڵاتان و یەک لەوانەش ئازەربایجان دەکەینەوە و پێمان وایە سنووری وڵاتانی ناوچەیە نابێ بگۆڕێن و هیوادارین لە کێشەکانی ناوچەکەدا لە رێگای گفتوگۆ و هەوڵی وڵاتانی ناوچەوە بگەیەنە ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایش".