دهبێت ئیسرائیل مليارێك و 200 مليۆن دۆلار بداتهوه ئێران
K24 – ههولێر:
رۆژنامەی ئیسرائیلی ھائارێتس بڵاویكردەوە دادگایەك لە سویسرا سزاى يهك مليار و 200 مليۆنى بهسهر ئيسرائيلدا سهپاند و دهبێت ئيسرائيل ئهو پارهيه وهك قهرهبوو بداته ئێران.
دەگوترێت ئەو بڕە پارەیە پەیوەندی بە قەرزی نەوت ھەیە و دەگەڕێتەوە بۆ پێش ھاتنە سەر كاری كۆماری ئیسلامی ئێران.
بە پێی ئەو رۆژنامەیە بە لادانی گەمارۆكان ئێستا ھیچ رێگریەك لەسەر گەڕانەوەی پارە بۆ ئێران نیە ھەر بۆیە كۆمپانیای تڕانس ئاسیاتیك دەبێ ئەو پارەیە رادەست بكاتەوە.
37 ساڵ لەمەوبەر بە پێی رێككەوتنێكی نێوان ئیسرائیل و بنەماڵەی پەھڵەوی دەبوایە لە رێگەی ئیسرائیلەوە نەوتی ئێران ھەناردەی ئەوروپا بكرێت، بەڵام بە ھاتنە سەر كاری دەسەڵاتی ئێران پرۆژەكە ھەڵوەشایەوە و بەھۆی گەمارۆ ئابووریەكانەوە ئەو پارەیە بلۆك كرابوو.