سەرۆکی هەنگاریا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكى هه‌نگاريا كۆبووه‌وه‌
kurdistan24.net

K24 – هەولێر

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە داڤۆس، له‌گەڵ کاتالین نۆڤاک، سه‌رۆكى هه‌نگاريا کۆبووەوە. له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.

سەرۆکی هەنگاریا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیى خۆی بۆ گیان لەدەستدانی خەڵکی سڤیل لە هێرشەکەی سەر هەولێر دەربڕی و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوخەمی و پشتیوانیی سەرۆکی هەنگاریای کرد و جەختی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەبێت.

دیداری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەنگاریا
دیداری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەنگاریا