رەوەندی کوردستانی لە سویسرا دژی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەچنە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان
K24 - برۆکسڵ:
رەوەندی کوردستانی لە جنێفی پایتەختی سویسرا، بۆ پرۆتستۆکردنی هێرشەکانی بێپاساوی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سەر هەولێر و هەرێمی کوردستان، چوونە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و دروشمی پاراستنی هەرێمی کوردستانیان لە هێرشە بێپاساوەکانی ئێران بەرز کردەوە.
ئەمڕۆ شەممە(20ی کانوونی دووەمی 2024)، رەوەندی کوردستانی لە جنێفی پایتەختی سویسرا، هاوشان لەگەڵ رەوەندانی دیکەی کوردستانی لە پایتەختە جیاوازەکانی ئەوروپا، بە بڵندکردنی ئاڵای کوردستان و وێنەی شەهیدان پێشڕەو دزەیی و ژینای کچی کە لە هێرشی سوپای پاسدارانی ئێرانی بێتاوانانە شەهید کردن، هاتە سەر شەقام و دروشمی پاراستنی هەرێمی کوردستانیان لە هەڕەشە و هێرشە بێپاساوەکانی ئێران دەگوتەوە.
پێشتریش پهیامنێری كوردستان24 له ئهوروپا رایگهیاندبوو، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان و ههولێر، بڕیارە رەوەندی کوردی خۆپیشاندان لە وڵاتە ئەوروپییهكان و ئەمهریکا ئهنجام بدهن و لەبەردەم باڵیۆزخانەکانی ئێران کۆببنەوە.
ئهمڕۆ له ژمارهیهك وڵاتی ئهوروپی دژی هێرشهكهی ئێران بۆسهر ههولێر، لهبهردهم باڵیۆزخانهكانی ئێران خۆپیشاندانی فراوان بهڕێوهچوو و تێیدا به بهرزكردنهوهی ئاڵای پیرۆزی كوردستان و گوتنهوهی سروودی ئهی رهقیب، ئیدانهی ئهو هێرشه كرا.