له پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین خۆپیشاندان دژی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر به‌ڕێوه‌چوو
K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 23ـی كانوونی دووه‌می 2024) له پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین خۆپیشاندان و گردبوونەوەکان بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر هەولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له‌میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا، خۆپیشانده‌ران ئیدانه و سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئێرانیان بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر و كووشتنی خه‌ڵكی سیڤیل و منداڵ كرد.
لەخۆپیشاندانەکاندا هەزاران کەس بەشدارییان کرد، تێیدا لەرێگەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و گووتنەوەی دروشمەوە پاڵپشتی خۆیان بۆ شاری هەولێر دووپاتکردەوە، جەختییان لەوەشکردەوە، مووشک بۆردوومان ئیرادەی کورد تێکناشکێنن، چونکە لەماوەی سەد ساڵی رابردوو، دووژمنان چەندان جۆر چەکییان دژی گەلی کورد بەکارهێناوە، بەڵام ئەوان لەناوچوون و کورد هەرمایەوە.
لەخۆپیشاندانەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و راپەڕیندا گوتاری پشتیوانی بۆ هەولێر خوێندرایە، پەیامی ئەوە گەیەندرا، خاکی کوردستان یەک پارچەیە، بەئازاردانی هەر جێگەیەکی، جێگەکانی دیکەش هەست بە ژان دەکەن.
کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.
لەکاردانەوەی رووداوەکەشدا، لەزۆرینەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و شارە گەورەکانی ئەوروپا، خۆپیشاندان بۆسەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سوپای پاسداران ئەنجامدران.