له به‌شێكی جیهان خۆرگیرانی ته‌واو رووده‌دات
K24 - هەولێر:
خۆرگیرانی ته‌واو له به‌شێكی جیهان رووده‌دات، ملیۆنه‌ها كه‌س ده‌یبینن، زانایان به دیارده‌یه‌كی ئاسایی و سرووشتی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی، له (8ـی نیسان / ئه‌پرێڵ)ـی داهاتوو خۆرگیرانی ته‌واو له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باكوور رووده‌دات.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌ره‌تا له مه‌كسیك دواتر له ئه‌مه‌ریكا و پاشان له كه‌نه‌دا خۆرگیران رووده‌دات.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، خۆرگیرانی ته‌واو به‌هۆی تێپه‌ڕینی مانگ به نێوانی خۆر و گۆی زه‌ویدا رووده‌دات، سێبه‌ری مانگ ته‌واوی گۆی زه‌وی داده‌پۆشێت و بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌و ناوچانه‌ی خۆرگیرانی لێ رووده‌دات، هاوشێوه‌ی به‌ره‌به‌یان تاریك و روون ده‌بێت.
هه‌روه‌ها كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ش دروست ده‌كات، كه هاوسێی ئه‌و شوێنانه‌ن خۆرگیرانی لێ رووده‌دات.
زانایان له‌مباره‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نن، خۆرگیرانی ته‌واو مه‌ترسی له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، ناكرێ مرۆڤ له‌كاتی خۆرگیرانی ته‌واودا راسته‌وخۆ سه‌یری خۆر بكات، چونكه زیان به چاوه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت.