دایكی شه‌هرام ئه‌میری: كوڕه‌كه‌م سیخور نەبوو
K24 – هه‌ولێر
دایكی شه‌هرام ئه‌میری زانای ئه‌تۆمی كورد رایگه‌یاند به‌رپرسانی ئێران گوشاریان خسته سه‌ر كوڕه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كه دانپێدان به تاوانێك بنێت، كه ئه‌نجامی نه‌داوه.
مه‌رزیه ئه‌میری هه‌ندێ له ورده‌كارییه‌كانی به‌ر له سێداره‌دانی كوڕه‌كه‌ی له رێگه‌ی ئاژانسی رۆیته‌رزه‌وه ئاشكرا ده‌كات و باس له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی ده‌كات كه شه‌هرام به‌ر له سێداره‌دانی به دایكی گوتووه غه‌مبار مه‌به، چونكه هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك نه‌كردووه، داواشی لێكردووه به هه‌موو كه‌س بڵێت كه بێ تاوانه و چه‌ندین جار پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه.
شه‌هرام به‌ر له سێداره‌دانی، ئه‌وه‌شی به دایكی گوتووه كه ویژدانی ئاسووده‌یه.
دایكی شه‌هرام هه‌ر سه‌باره‌ت به گفتوگۆی به‌ر له سێداره‌دانی كوڕه‌كه‌ی گوتی دادگاكردنی كوڕه‌كه‌ی له پشت ده‌رگا داخراوه‌كان بووه، كه دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه نه‌بووه و ته‌نانه‌ت ناوی ئه‌و پارێزه‌ره‌ش نازانێت كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ كوڕه‌كه‌ی گیرابوو.
دایكی شه‌هرام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی ئێران، كوڕه‌كه‌ی له سێداره داوه، ده‌ڵێت له‌و حكومه‌ته توڕه نییه، به‌ڵكو له هێزه ئه‌منییه‌كان توڕه‌یه، كه زۆر هه‌وڵیاندا كۆڕه‌كه‌ی به سیخور بناسێنن و له‌وانه‌یه ناچاریان كردبێت دانپێدان به شتێك بكات كه ئه‌نجامی نه‌داوه.
شه‌هرام ئه‌میری له ساڵی 2009 بێ سه‌روشوێن بوو، كه دەنگۆی دژبه‌یه‌ك سه‌باره‌ت بێ سه‌روشوێن بوونی بڵاو كرایه‌وه. پاش ماوه‌یه‌ك له ئه‌مریكا به دیاركه‌وت و له‌دواییدا گه‌ڕایه‌وه بۆ ئێران. به‌ڵام هه‌ر پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی به تۆمه‌تی "ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی ئه‌تۆمی ئێران" و سیخوری بۆ ئه‌مریكا" ده‌ستگیر كرا.
شه‌هرام ئه‌میری زانای ئه‌تۆمی ئێران له حوزه‌یرانی 2009 له میانه‌ی سه‌ردانی عومره بێ سه‌روشوێن بوو كه پاش 13 مانگ سه‌ردانی نووسینگه‌ی به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئێران له ئه‌مریكا كرد و پاش ماوه‌یه‌كی كورت بۆ ئێران گه‌ڕایه‌وه .
له كاتی بێ سه‌روشوێن بوونی، به‌پرسانی ئێران، ئه‌مریكایان به رفراندنی زانای ئه‌تۆمی تۆمه‌تبار كرد، كه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا، به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی ئیران، له‌وانه جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌می حكومه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له فرۆكه‌خانه پێشوازییان لێ‌كرد و چه‌پكه گوڵیان خسته سه‌ر ملی و به قاڕه‌مانی ئه‌تۆمییان به‌ناو كرد.
شه‌هرام ئه‌میری پاش تێپه‌ڕبوونی 20 مانگ، له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران، له دادگایه‌كی به‌رایی به 10 ساڵ زیندانیكردن و پێنج ساڵ دوورخستنه بۆ قه‌زای خاش له پارێزگای سیستان و به‌لۆچستان له رۆژهه‌ڵاتی باشووری ئێران سزا درا.
میدیاكانی ئێران رایانگه‌یاند شه‌هرام ئه‌میری رۆژی چوارشه‌ممه، سێ ئابی 2016 له سێداره درا.