نوێنەری ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا ئیدانە دەکەین

ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

K24 – هەولێر:

نوێنەری ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا، ئێران ئیدانەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیە ئەمەریکا و بەریتانیا دەکات بۆ سەر یەمەن، ئەمەش بە تەواوی پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، ئەم هێرشانە خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج.

ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، هێرشەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا ئیدانە دەکەین و کردە سەربازییەکانی ئەمەریکا بێ پاساون، بە تەواوی پیشێل و بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە.

نوێنەری ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، راشیگەیاند، ئێران ئیدانەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیە ئەمەریکا و بەریتانیا دەکات بۆ سەر یەمەن، ئەمەش بە تەواوی پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، ئەم هێرشانە خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج.

ئەمیر سەعید ئیروانی، گوتی: بەریتانیا و ئەمەریکا دەبێت بەرپرسیارەتی خۆیان هەڵبگرن بەرامبەر بەو تاوانانەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامیانداوە.

نوێنەری ئێران، لە ئەنجوومەنی ئاسایش، گوتیشی: ئەمەریکا بەردەوامە لە داگیرکارییەکانی لە سووریا و هاوکارییەکانی بۆ گرووپە تیرۆرسیتییەکان، لەکاتێدا سووریا دۆخی دارایی باش نییە بەڵام ئەمەریکا لە کردووە شەڕەنگێز و نایاساییەکانی لەو وڵاتە ناوەستێت.