روسیا ئاگربه‌ستی رۆژانه-سێ كاتژمێر له حه‌له‌ب راده‌گه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر
روسیا له شاری حه‌له‌ب رۆژانه ئاگربه‌ستی سێ كاتژمێری رادگه‌یه‌نێت، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات.
ئامانجی روسیا له ئاگربه‌ستی رۆژانه بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆییه بۆ ناو شاری حه‌له‌ب، كه دانیشتوانی له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئابڵۆقه دراون.
شاری حه‌له‌ب له‌نێوان هێزه‌كانی حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار دابه‌شكراوه، كه ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شار به 250 هه‌زار دانیشتوانه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن دایه و پاش داخستنی رێگه‌ی كاستێلۆ له لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ته‌وه، ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزسیۆن گه‌مارۆ دراون.
له هه‌ینی رابردووه، چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستیان به هێرشێكی فراوان كرد بۆ تێكشكاندنی ئابڵۆقه‌ی سه‌ر ناوچه‌كانیان، هه‌رچه‌نده سه‌ركه‌وتوو بوون له تێكشكاندنی ئابڵۆقه، به‌ڵام هیچ رێڕه‌وێكی ئه‌من نییه بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كانی ئابڵۆقه‌دراو.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند ئاگربه‌ستی رۆژانه‌ی حه‌له‌ب له كاتژمێر 10.00 تا كاتژمێر 13.00 ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا گومان له‌سه‌ر ئه‌و پلانه‌ی روسیا هه‌یه و به پروپاگه‌نده وه‌سف ده‌كات.