محه‌ممه‌د خه‌میس: ئامانجمانه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ین
K24 – هەولێر:
به‌رپرسێكی له ده‌زگای خێرخوازی شێخ زاید ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئامانجیانه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 9ـی شوباتی 2024) محه‌ممه‌د خه‌میس، به‌رپرس له ده‌زگای خێرخوازی شێخ زاید له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به فه‌رمانی به‌رپرسانی ئیمارات هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
محه‌ممه‌د خه‌میس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئیمارات به پێویستی زانی هاوكاری زستانه بگه‌یه‌نێته ئاواره‌كان. گوتیشی، پلانیان هه‌یه هاوكارییه‌كانیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌زگای خێرخوازی شێخ زاید باسی له‌وه‌ش كرد، ئامانجیانه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ـی شوباتی 2024، ئیسماعیل عه‌بدولعه‌زیز، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی تایبه‌ت به كوردستان24 سوپاسی حكومه‌ت و وڵاتی ئیماراتی كرد و رایگه‌یاند، به‌رده‌وام هاوكاری هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ئاواره و په‌ناهه‌نده‌كان ده‌كات.
ئیسماعیل عه‌بدولعه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئیمارات ساڵانه ده‌یان ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری پێشكه‌ش به ئاواره‌كان و خه‌ڵكی خۆجێیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی باسی له‌وه‌ش كرد، شاندێكی باڵای ئیمارات له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی شێخ زاید سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه و نیازیان وایه سه‌ردانی كه‌مپی حه‌سه‌ن شامی تایبه‌ت به ئاواره‌كان بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، شانده‌كه هاوكاری به‌سه‌ر كه‌مپی حه‌سه‌ن شام و كه‌مپه‌كانی دیكه دابه‌ش ده‌كه‌ن و بڕیاره چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كیش ئه‌نجام بده‌ن، له‌وانه‌ش چه‌ند بیرێك له هه‌ولێر لێ ده‌ده‌ن و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ته‌ندروستیش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.