بۆ یەکەم جار "سێلفی" هونەرمەند ڤان گۆخ لە وێڵز نمایش دەکرێت

سێلفی هونەرمەند ڤان گۆخ
سێلفی هونەرمەند ڤان گۆخ

K24 - هەولێر

لە مانگی ئاداری داهاتوو، وێنەی هونەرمەندی هۆڵەندی ڤینسێنت ڤان گۆخ کە لە ساڵی 1887 کێشراوە، لە مۆزەخانەی کاردیف لە وێڵز نمایش دەکرێت.

لەم چوارچێوەیەدا "بی بی سی" بڵاویکردەوە کە تابلۆکە وەک بەشێک لە پێشانگایەکی نوێ بە ناوی "هونەری سێڵفی" نمایش دەکرێت، کە لێکۆڵینەوە لەوە دەکات، ئایا ئەم وێنەیە رەسەنە یاخود نا.

هونەرمەند ڤان گۆخ یەکێکە لە رووخسارە بەناوبانگەکانی هونەری رۆژئاوا، پێش مردنی لە تەمەنی 37 ساڵیدا 35 وێنەی خۆی کێشاوە.

ئەم تابلۆیە بەشێکە لە قەرزی هاوبەشی نێوان فەرەنسا و مۆزەخانەی وێڵز، جگە لە تابلۆی "لا پاریسیان"، کە کارێکی نیگارکێشی فەرەنسی پیەر ئۆگست رینۆار کە بە خانمی شین ناسراوە.

جێگری وەزیری رۆشنبیری و وەرزش دۆن باودن ئەم هەنگاوەی وەک دەرفەتێک بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی وێڵز لە فەڕەنسا و دامەزراندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات زانی لە بوارەکانی بازرگانی و ڕۆشنبیری و وەرزشی.

لە بەرامبەردا بەڕێوەبەری کۆکردنەوە و توێژینەوە لە مۆزەخانەی کاردیف، دکتۆر کاس دەیڤز، دووپاتیکردەوە کە سەردانکەران چێژ لە بینینی بەرهەمەکانی یەکێک لە بەناوبانگترین نیگارکێشەکانی جیهان، لەگەڵ کارە هونەریەکانی دیکەی وێڵز وەردەگرن.