کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

K24 - هەولێر

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە راگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە دوایی نیوەڕۆوە دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو. پلەکانی گەرماش، بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ، کەمێک بەرز دەبێتەوە".

وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کەشی سبەی چوارشەممە، 14-02-2024، "لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە ئەنجامی کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین لە دوایی نیوەڕۆ بە شێوەی نمە باران سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات. رێژەی دابارین زیاد دەکات لە کاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و هەندێ ناوچەش لێزمە باران و  هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکان بە گشتی".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 16

سلێمانی: 17

دهۆک: 15

کەرکوک: 18

هەڵەبجە: 17

زاخۆ: 16

سۆران: 14

حاجی ئۆمەران: 8

گەرمیان: 21