ژماره‌یه‌ك رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی له رۆژی جیهانیی رادیۆدا مانه‌وه‌ی رادیۆ به پێویست ده‌زانن
K24 - هەولێر:
ژماره‌یه‌ك رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كه چه‌ند هاوپه‌یمانیه‌تێكی میدیاییشیان له‌خۆگرتووه، له بانگه‌وازێكدا داوا ده‌كه‌ن رادیۆ هه‌مان كاریگه‌ری پێشووی هه‌بێت و تا ئێستاش مرۆڤ پێویستی به بوونی رادیۆ هه‌یه نه‌خاسمه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كان.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 13ـی شوباتی 2024) نزیكه‌ی 15 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كه چه‌ند هاوپه‌یمانیه‌تێكی میدیاییشیان له‌خۆگرتووه، له بانگه‌وازێكدا به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی (رادیۆ) داوایان كرد و به پیویستیان زانی رادیۆ هه‌مان كاریگه‌ری پێشووی هه‌بێت به‌تایبه‌تی كه ئێستاش مرۆڤ پێویستی به بوونی رادیۆ هه‌یه نه‌خاسمه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كان، كه له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا سوود له په‌یامه‌كانی بگه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوانه كه هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتیی په‌خشی ئه‌وروپی، یه‌كێتی ئیزگه‌كانی ئاسیا و ئۆقیانووسی هێمن، كۆڕبه‌ندیی (دی ئای بی)ـی جیهانیی، هاوبه‌ندیی پیشه‌سازیی و ده‌سته‌كانی په‌خش و یونسكۆی له‌خۆگرتووه، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، مرۆڤایه‌تی پێویستی به بوونی رادیۆ هه‌یه، به‌تایبه‌تی كه تا ئێستاش نه‌وه‌یه‌كی كلاسیك ماوه و پشت به زانیارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان نابه‌ستێت.
ئه‌و رێكخراوانه جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی بوونی رادیۆ له‌ناو ئۆتۆمبێلدا ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كان له رێگه‌ی رادیۆوه ئاگه‌داری په‌یامه‌كان بن.
رێكخراوی یونسكۆ له ساڵی 2011ـدا رێكه‌وتی 13ـی شوباتی هه‌موو ساڵێكی به رۆژی جیهانیی رادیۆ دیاری كرد و پاشان كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و به‌پێی بڕیاری 67/124 له رێكه‌وتی 14ـی كانوونی دووه‌می 2013، ئه‌و رۆژه‌ی وه‌ك رۆژێكی جیهانیی په‌سند كرد.