لە حه‌له‌ب بۆمبی كلۆر چوار هاووڵاتی ده‌كوژێت
K24 – هه‌ولێر
هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕ له سوریا به‌كارهێنانی بۆمبی كلۆر ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه له حه‌له‌ب حاڵه‌تی كوشتنی هاووڵاتیان به رێگه‌ی گازی ژه‌هراوییان تۆمار كردووه.
چوار هاووڵاتی له شاری حه‌له‌ب له ئه‌نجامی بۆمبی كلۆر گیانیان له ده‌ستداوه.
حه‌مزه خه‌تیب به‌ڕیوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی قودس له حه‌له‌ب به ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند حاڵه‌تی مردن به گازی ژه‌هراوییان تۆمار كردووه. 55 هاووڵاتی تر به‌هۆی گازی كلۆر بریندار بوونه كه هێشتا حه‌وت له‌وان له نه‌خۆشخانه له ژێر چاره‌سه‌ری دان.
خه‌تیب هه‌روه‌ها گوتی چه‌ندین نموونه و پاشماوه‌ی گازی بۆمبه به‌رمیله‌كان له سه‌ر جلوبه‌رگی قوربانیان به‌جێماوه كه بۆ تاقیكردنه‌وه هه‌ڵیانگرتووه.
له لایه‌كی تره‌وه به‌رگری شارستانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی سوریا له حه‌له‌ب رایگه‌یاند سێ حاڵه‌تی مردن و 22 بریندار به‌هۆی بۆمبه به‌رمیله‌كانی گازی كلۆر له گه‌ڕه‌كانی زوبیده له حه‌له‌ب تۆمار كراوه. به‌ڵام هێشتا له ناوه‌رۆكی گازه‌كه دڵنیا نییه كه چ جۆره گازێكه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند هه‌لیكۆپته‌ره‌كان بۆمبی به‌رمیلیان له گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌یفولده‌وله و زوبیدیه له حه‌له‌ب به‌رداوه‌ته خواره‌وه، كه ژنێك و منداڵه‌كه‌ی به‌هۆی خنكانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وته‌بێژێكی روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند كۆپته‌ره‌كان بۆمبی به‌رمیلیان له گه‌ڕه‌كی زوبیده به‌رداوه‌ته خواره‌وه، كه له‌كۆی چوار بۆمبی به‌رمیلی، یه‌كێكیان گازی كلۆر بووه، كه سێ كه‌س كوژراون، دوو منداڵ و ژنێك. هه‌روه‌ها هه‌فت كه‌سی تریش تووشی كێشه‌ی هه‌ناسه‌كێشان بوونه.
گوتیشی پاشماوه‌ی ئه‌و به‌رمیلانه كۆ ده‌كرێنه‌وه كه پڕه له ماده‌ی ژه‌هراوی، بۆ ئه‌وه‌ی كه منداڵان یاری به‌و پاشماوانه نه‌كه‌ن.
برینداریك به ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: "به‌ره‌و شوێنی كاره‌كه‌م ده‌چووم، یه‌كه‌م هێرش روویدا، دواتر هێرشی دووه‌م روویدا كه وه‌ك كیمیایی وابوو، بۆنی گازێك لێ ده‌هات. منداڵان هاواریان ده‌كرد و فرمێسك له چاویان ده‌هاته خواره‌وه".
گوتیشی: "تووشی حنكان بووم و هه‌ندێ ژنی تریش تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بوون. بۆنه‌كه وه‌ك گاز وابوو، خراپتر له گازیش بوو".
بریندارێكی تر گوتی: "شتێكی وه‌ك به‌رمیل له‌و شوێنه كه‌وته خواره‌وه كه ئێمه له‌وێ بوون، رامانكرد بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانین چی رووداوه، هه‌ندێ شتی وه‌ك گازمان دێت، وه‌ك بوتلی گاز كراوه بوو".
"بۆنی گازێكی به‌هێز وه‌ك كلۆر لێ ده‌هات، هه‌ندێ خێزان له ژن و مێرد تووشی خنكان بوون. هه‌ندێ دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه برینداربوونه كه بۆمبی كلۆر له‌وێ كه‌وتووته خواره‌وه."
له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، شه‌ڕێكی خوێناوی له شاری حه‌له‌ب له نێوان ئۆپۆزسین و حكومه‌ت روویدا، كه چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن توانیویان ئابڵۆقه‌ی حكومه‌ت و هاوپه‌یمانانی له‌سه‌ر ناوچه‌كانیان بشكێنن كه 250 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له شاری حه‌له‌ب ده‌ژین.
هه‌رچه‌نده ئابلۆقه‌ی سه‌ر ئۆپۆزسیۆن شكێنراوه، به‌ڵام هیچ رێره‌وێكی ئه‌من نییه بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی.
حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن به‌كارهێنانی بۆمبی كلۆر له ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه. وڵاتانی رۆژئاوا حكومه‌تی سوریا به به‌رپرسیار ده‌زانن له به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی كلۆر و هێرشه‌كانی دیكه‌ی كیمیایی.
حكومه‌تی سوریا و روسیا، گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به به‌كارهێنانی گازی ژه‌هراوی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.