نەزاکەت حوسێن: هەرێمی کوردستان خاوەنی کۆمەڵێک یاسای باشە لەبواری رۆژنامەگەریدا

د. نەزاکەت حوسێن
د. نەزاکەت حوسێن

K24 - هەولێر

پسپۆڕێکی راگەیاندن رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان خاوەنی کۆمەڵێک یاسای باشین و ئازادی رادەربڕینیش بۆ رۆژنامەنووسان فەراهەمهێناوە.

ئەمڕۆ شەممە، 17ـی شوباتی 2024، د. نەزاکەت حوسێن، پسپۆڕی بواری راگەیاندن و سەرۆکی داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان لە سەندیکای رۆژنامە نووسان، لە میانەی گەشتێکی هەواڵی کوردستان24 رایگەیاند، ئێمە پێمان باشە کونسوڵەکان بەتایبەت کونسوڵی ئەمەریکا، هاوکاری سەندیکای رۆژنامەنووسان بێت، لە رێکخستنی یاسا و چاکسازییەکان لە خول و راهێنان بۆ گەشەدان بە کاری رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستاندا و زیاتر بەرهەمهێنانی ئازادی مافی تاکەکان و مافی رۆژنامەنووسان فەرهام بێت.

بە گوتەی ئەو پسپۆڕە: "لە ماوەکانی رابردوو کونسوڵی ئەمەریکا خولێکی هاوبەشی هەبوو، لەگەڵ سەندیکای رۆژنامەنووسان  کوردستان بۆ کۆمەڵێک رۆژنامەنووس بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی کاری رۆژنامەنووس لە هەرێمی کوردستاندا. چونکە راستە ئێمە لە هەرێمی کوردستان خاوەنی کۆمەڵێک یاسای باشین و تا رادەیەکیش ئازادی رادەربڕین بۆ رۆژنامەنووسان فەراهەم هاتووە، بەڵام لە هەمانکاتیشدا بواری رۆژنامەگەری پێویستی بە ئەپدێتکردن و خول و راهێنانی زیاتر هەیە. بۆیە هەر رێکخراوێکی نێودەوڵەتی و هەر کونسوڵێک هاوکار بێت لەگەڵمان تاوەکو باشترین ژینگە بۆ رۆژنامەنووسان فەراهەم بکەین".

نەزاکەت حوسێن راشیگەیاند، لایەنە دیپلۆماتکارەکانیش هاوکارییەکی گرنگ و کاریگەرییان هەبووە، لەگەڵ هەوڵ و پشتیوانییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ هەوڵەکانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەو رێکخراوانەی کە کارییانکردووە کە زیاتر ئازادی فەراهەم بێت بۆ رۆژنامەنووسان، واتە هەوڵە ناوخۆییەکان لە ئاستی حکومەتدا پشتیوانی لێدەکرێت و لەگەڵ سەندیکای  رۆژنامەنووسان.