کچە کوردێک مەدالیای برۆنزی لە پاڵەوانێتییەکی جیهانی بە دەستهێنا

K24 - هەولێر

کچە وەرزشوانێکی کورد لە هونەری بەرگری جەنگی - تایکواندۆ، بەناوی ئەوین پاداشی لە شەشەمین پاڵەوانێتی جامی سەرۆکی فێدراسیۆنی جهیانی، مەدالیای برۆنزی بردەوە.

ئەوین پاداشی خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانەو بە نوێنەرایەتی وەرزشوانانی ئێران لە کێشی 62 کیلۆگرام توانی مەدالیای برۆنز و حەوت خاڵ رێنجی ئۆلۆمپییەکە بەدەست بێنێت.

شەشەم ئۆلۆمپیادی نێودەوڵەتی جامی سەرۆکایەتی فێدراسیۆنی جیهانی، بە بەشداری 392 کچە وەرزشوانی تایکواندۆکار لە وڵاتانی ئێران، هیندستان، ئەفغانستان، ئازەبایجان، قیرگیزستان، نیپال، ئوردن، پاکستان، ئەرمەنستان، مەنگۆلیا، عومان و عێراق لە هۆڵی خانەی تایکواندۆ لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو.