شێروان دووبەردانی: چەند وەزارەتێکی حکومەتی عێراق شکستییان هێناوە
K24 – هەولێر:
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت؛ چەندین دۆسیەی گەندەڵی لە عێراق یەکلایی نەکراونەتەوە، هەروەها رۆڵی پەرلەمانی عێراق لاواز کراوە. ناوبراو گوتیشی: بەشێک لە وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق شکستییان هێناوە.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتی دواهەواڵی کاتژمێر23ـی کوردستان24 رایگەیاند، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی فیدراڵ هاوشێوەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، وەزارەتەکانیان بەکارهێناوە بۆ مەرامی سیاسی، کە ئەویش لە رێگەی دابینکردنی مووچەی نایاسایی بۆ خەڵکانێک بۆ مەبەستی زیادکردنی دەنگەکانیان لە هەڵبژاردندا.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق، راشیگەیاند، ئەم هەواڵەی مووچە نایاساییەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گەیشتووەتەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆیە ئەویش لە پلانیدایە کە وەزیری کار بگۆڕێت.
شێروان دووبەردانی، ئاماژەی بەوەدا، هەندێک لە وەزیرانی کابیەنەکەی سوودانی لە بەڕێوەبەرنی وەزارەتەکانیان شکستیان هێناوە و، ناڕەزایەتی زۆر هەیە لەسەریان، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لە پلانیدایە کە گۆڕانکاری لە پۆستی وەزیری هەندێک لە وەزارەتەکان بکات.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق، گوتیشی: رۆڵی پەرلەمانی عێراق لاوازکراوە، هەروەها تاوەکو ئێستا چەندین دۆسیەی گەندەڵی لە عێراق یەکلایی نەکراونەتەوە.
شێروان دووبەردانی، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، لە عێراق گەندەڵی زۆر لە پۆستەکان هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەت نەیتوانیوە لێپێچینەوە لەگەڵ گەندەڵکاران بکات و بیانداتە دادگا.
رۆژی (16ـی شوباتی 2024) ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگه‌یاند، تاكو ئێستا 300 هه‌زار مامه‌ڵه‌ی ساخته بۆ ده‌ستكه‌وتنی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرابووه.
گوتیشی: ده‌سته‌كه‌مان مامه‌ڵه‌ی 900 هه‌زار خێزانی ته‌واوكردووه، به‌و پێیه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، گه‌یشته 7 ملیۆن كه‌س له عێراق. باسی لەوەشکرد، "بۆ ده‌ستكه‌وتنی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، 150 هه‌زار پیاو خۆیان به ئافره‌ت ناونووس كردووه".
پێشتریش ئەحمەد ئەسەدی، وه‌زیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاشکرای كردبوو، بەشێک لە خاوەن کۆشک و ئۆتۆمبێلە گرانبه‌هاكان مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتییان وەرگرتووە.
هه‌روه‌ها سه‌نا موسه‌وی، راوێژكاری كاروباری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشتر رایگه‌یاندبوو، رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق گه‌یشتووه‌ته 21% .
موسه‌وی هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكردبوو، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، رۆژ له دوای رۆژ له زیادبووندان.