کیلیان ئێمباپێ تاکو ساڵی 2029 یاریزانی ریاڵ مەدریدە

کیلیان ئێمباپێ
کیلیان ئێمباپێ

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بۆمبێکی تەقاندنەوە و لە هەواڵێکی بەپەلە رایگەیاند کیلیان ئێمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید واژۆ کرد.

رۆژنامەی مارکا نزیک لە ریاڵ مەدرید رایگەیاند گرێبەستەکەی ئێمباپێ لەگەڵ شاهانەکان بۆ پێنج ساڵە و ئەم یاریزانە فەرەنسییە تاکو ساڵی 2029 درێسی مێرەنگی دەپۆشێت.

هەرزوو سانتی ئۆنا رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرای کرد: ئەمڕۆ نییە و دەمێکی درێژە کیلیان ئێمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید واژۆ کردووە.

لەلایەکی دیکەوە کارلۆس کاربیا، رۆژنامە نووس لە رۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە: ناکۆکی لەنێوان ریاڵ مەدرید و نوێنەرانی کیلیان ئێمباپێ هەبووە لەسەر بابەتی مافی وێنەکان، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێریز بەخێرایی چووەتە نێو بابەتەکە و کێشەکانی چارەسەر کردووە، ئەم سەرچاوەیە هێمای بۆ ئەوەش کردووە نوێنەرانی ئێمباپێ نەرمییان نواندووە چونکە درکیان بەوە کردووە ئەگەر ریاڵ مەدرید یاریزانەکە رەتبکاتەوە ئەوا خەونی ئێمباپێ بە یاریکردن بۆ ریاڵ مەدرید کۆتایی دێت.

رۆژنامەی مارکا ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی ئێمباپێی لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئاشکرا کردووە و ئەم ئەستێرە فەرەنسیە دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لەگەڵ شاهانەکان، ئێمباپێ پارەی شیرینی گرێبەستەکەی دابەزاندووە کە کەمترە لە 130 ملیۆن یۆرۆ، بەکۆی گشتی کیلیان ئێمباپێ ساڵانە نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆی دەست دەکەوێت.

 

ئێمباپێ دەمێکە گرێبەستەکەی واژۆ کردووە
ئێمباپێ دەمێکە گرێبەستەکەی واژۆ کردووە