بەگوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار بەردی بناغەی ژمارەیەک پرۆژە لە قەزای باتیفا دانرا

گۆهدار شێخۆ
گۆهدار شێخۆ

K24 - هەولێر

بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژە لە سنووری قەزای باتیفا دانرا، سەرپەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش دەڵێت: بەردەوام دەبین لەخزمەتکردنی دانیشتووانی دەڤەرەکە.

گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناحیەی بێگۆڤە و گوندەکانی دەورووبەری قەزای باتیفا، بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی مەجاری ئاو لە سەنتەری باتیفا و هەروەها دروستکردنی قوتابخانەیەک لە ناحیەی بێگۆڤە دانرا.

شێخۆ گوتیشی: ئێمە سەرنجمان لەسەر رێگاوبان، ئاو، کارەبا و پەروەردە بووە، خۆشبەختانە ئەمڕۆ کە دەبینی قەزایی باتیفا پێشووەچونێکی باشی بەخۆیەوە بینییووە، گوتیشی دەڤەری باتیفا لە رووی کشتوکاڵ و گەشتوگوزارەوە دەڤەرێکی دەوڵەمەندە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سنووری ناحیەی بێگۆڤەش زۆر پرۆژەی تێدا ئەنجامدراوە، بەتایبەت ئەو پڕۆژانەی پێویستبوون، هەروەها بەردەوامیش دەبین لەخزمەتکردنی هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە.