وه‌عدی سلێمان: دادگای فیدڕاڵی پلانێكی به‌هێزی له دژی هه‌رێمی كوردستان داڕشتووه
K24 – هەولێر:
راوێژكارێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه هاوكات پسپۆڕی ده‌ستوورییه ئاماژه به‌وه ده‌كات، به روونی ده‌رده‌كه‌وێت دادگای فیدڕاڵی پلانێكی به‌هێزی له دژی هه‌رێمی كوردستان داڕشتووه. ده‌شڵێت، ئه‌و سكاڵایه‌ی له دژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش به‌و دادگایه كراوه، هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری و یاسایی نییه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 19ـی شوباتی 2024) وه‌عدی سلێمان، پسپۆڕی ده‌ستووری و راوێژكار له په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، دادگای فیدڕاڵی عێراق به‌هۆی بڕیاره‌كانییه‌وه گومانێكی زۆری له‌سه‌ر خۆی دروست كردووه، نه‌خاسمه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی و ئه‌جێندای ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه ئاراسته ده‌كرێت.
وه‌عدی سلێمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی بڕیاره‌كان به‌تایبه‌تی له 2021ـوه تاكو ئێستا، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و دادگایه پلانێكی به‌هێزی له دژی هه‌رێمی كوردستان داڕشتووه.
ئه‌و راوێژكاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و سكاڵایه‌ی له دژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش به‌و دادگایه كراوه، هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری و یاسایی نییه.
روونیشیكرده‌وه، گومانه‌كان له‌سه‌ر دادگای فیدڕاڵی بۆ هه‌موو خه‌ڵك روون بووه‌ته‌وه، بۆ نموونه یاسای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان 30 ساڵه كاری پێ ده‌كرێت و كێشه‌ی نه‌بووه، بۆ چی له ئێستادا سكاڵای له دژ تۆمار ده‌كرێت و سكاڵاكه‌شی قبووڵ ده‌كرێت، له كاتێدا ئه‌و كه‌سه‌ی سكاڵاكه‌ی كردووه، خۆی چه‌ندین خوله به‌پێی ئه‌و یاسایه له په‌رله‌مان كار ده‌كات.