ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی زمانی دایکە
K24 - هەولێر
21ـی شوباتی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی جیهانیی زمانی دایك دیاریكراوه. له‌و رۆژه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری چالاكی زمانه‌وانی له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چن. زیاتر له شەش هه‌زار زمان له جیهاندا هه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا 100 جۆریان زمانی فه‌رمین.
له‌گه‌ڵ هاتنی 21ی شوباتی هه‌ر ساڵێك، له سه‌رانسه‌ری جیهان به بۆنه‌ی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری خه‌ڵك له‌باره‌ی گرنگی زمانی دایك چالاکی جۆراجۆر سازدەکرێن.
زمان یه‌كێكه له ئامرازه سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌شه‌كردنی منداڵ، تاكه رێگه‌یه بۆ فێربوون له په‌روه‌رده‌دا و مرۆڤ به زمان ده‌چێته ناو چالاكی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی. زمان نه‌ك ته‌نها ئاستی ژیری و رۆشنبیری گه‌وره‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات، به‌ڵكوو له‌ڕێگه‌ی زمانه‌وه ده‌توانرێت ئاستی ژیری و زیره‌كی منداڵانیش پێوانه بكرێت.
ره‌گ و ریشه‌ی رۆژی جیهانیی زمانی دایك بۆ ساڵی 1952 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆی داكا له دژی سیاسه‌تی یه‌كزمانی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و 11 كه‌س به‌ده‌ستی ھێزه ئه‌منییه‌كانی پاكستان كوژران. له ساڵی 1956ـیش پاكستان له وڵاته‌كه‌ی به‌ناچاری له‌ژێر فشاری شه‌قام، دانی به زمانی به‌نگالیدا نا.
بۆ یەکەمجار رێکخراوی یونسکۆ لە 17ی تشرینی دووەمی ساڵی 1999، رۆژی 21ی شوباتی هه‌موو ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیهانی زمانی دایك ناساند و دواتر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سه‌ند كرا.
یه‌كه‌م ئاهه‌نگی سه‌رانسه‌ری جیهانی بۆ رۆژی زمانی دایك له 21ی شوباتی ساڵی 2000 له‌ژێر دروشمی بەرەوپێشبردنی ئاشتی و فرەزمانی لە سەرانسەری جیهان و پاراستنی هەموو زمانە دایکییەکان بەڕێوەچوو.
له سه‌رانسه‌ری جیهان له‌كۆی 6 ھه‌زار زمانی جیاواز، ته‌نیا 100 زمان به‌فه‌رمی كاریان پێ ده‌كرێت و مامه‌ڵه ئیدارییه‌كانی پێ رایی ده‌كرێن.
5900 زمانی دیكه‌ش كه زۆربه‌یان ئامرازی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندیكردنن له ناو كۆمه‌ڵگه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پیتی نووسین له به‌شێك له‌و زمانانه، نزیكه‌ی 500 زمان له لێواری نەماندان.
ئه‌و زمانانه‌ی تا ئێستا له جیهان ته‌نیا بۆ قسه‌كردن به‌كارده‌هێنرێن و له مامڵه‌ی فه‌رمیدا كاریان پێناكرێت، ژماره‌یان 5400 زمانه و مه‌ترسی له‌ناوچوون و كاڵبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ره.
هه‌رچه‌ند ناتوانرێت سه‌ره‌تاى زمان دیاریبكرێت و ره‌گ و ریشه‌ی به‌قووڵایی مێژودا داكوتیوه، به‌ڵام تا ئێستاش له زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی دوو جۆر یان زیاتر زمان و پێكهاته‌ی جیاوازیان تێدایه. توێژی ده‌سه‌ڵات زمانه‌كه‌ی به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی دیكه‌دا ده‌سه‌پێنێت و هه‌وڵی قه‌ده‌غه‌كردن و له‌ناوبردنی زمانیان ده‌دات و كۆتوبه‌ند ده‌خاته به‌ر فێربوون و خوێندن به زمانی دیكه، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌دیاریكراویش ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردی لێیه.