زاخۆ.. پڕۆژەیەک بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو جێبەجێ دەکرێت

kurdistan24.net

K24 – زاخۆ:

لەچوارچێوەی چارەسەركردنی كێشەی پەنگخواردنەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو لە سەنتەری زاخۆ، پڕۆژەیەك بە گوژمەی سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت، پڕۆژەكە لە قۆناغی جێبەجێكردندایە و بڕیارە بەمنزیكانە تەواو بكرێت.

عەلی مستەفا، ئەندازیاری سەرپەرشتی پڕۆژەکە بە کوردستان24ـی راگەیاند، مەبەست لە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە رێگریکردنە لە دروستبوونی لافاو لە زاخۆ، درێژی ئەم پڕۆژەیە شەش کیلۆمەترە.

لەلای خۆیەوە عەبدوڵڵا حەمزە، دوکاندار گوتی: لە وەرزی بارانبارین زۆر جار ئاوێکی زۆر کۆدەبووەوە، بەوهۆیەوە چەندین جار ئاو هاتووەتە نێو دوکانەکەم، بەڵام سوپاس بۆ خوا لە رێگەی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە ئەو کێشەیەش چارەسەر دەبێت.