یادگار مه‌حموود: پرسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بووه‌ته بارمته‌ی ململانێی شیعه و سوننه
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، پرسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه به جۆرێك له جۆره‌كان بووه‌ته بارمته‌ی ململانێی شیعه و سوننه. ده‌شڵێت شیعه و سوننه له ترسی به‌پارێزگابوونی ناوچه‌كانی خۆیان و به‌كارهێنانیان له دژی یه‌كدی، نایانه‌وێت ده‌نگ له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بده‌ن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 23ـی شوباتی 2024) یادگار مه‌حموود، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌موو رێكاره یاساییه‌كان بۆ به‌پارێزگاربوونی هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بوونه، ته‌نیا ئه‌وه ماوه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
یادگار مه‌حموود سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، پرسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه به جۆرێك له جۆره‌كان بووه‌ته بارمته‌ی ململانێی شیعه و سوننه بۆیه تا ئێسته نه‌توانراوه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و چه‌ند جارێك ده‌نگدان له‌سه‌ری دوابخرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لایه‌نێكی دیكه‌ی دواكه‌وتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه په‌یوه‌ندی به به‌شه داراییه‌كه‌یه‌وه هه‌یه، به‌و پێیه‌ی هه‌ر شارێك له عێراق كه ده‌بێته پارێزگا ده‌بێت بوودجه‌ی تایبه‌تی بۆ دیاری بكرێت و خه‌رجییه‌كی زۆریش ده‌كه‌وێته سه‌ر حكومه‌ت.
یادگار مه‌حموود باسی له‌وه‌ش كرد، هۆكاریكی دیكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و پرسه، دیدگای سیاسییانه‌ی شیعه و سوننه‌یه بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد و ئه‌و قوربانییه‌ی له‌و پێناوه‌دا داویه‌تی، كه ئه‌وان تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته‌دان كه له ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا به‌رامبه‌ر به كورد له عێراق گیراوه‌ته‌به‌ر و په‌یڕه‌وی لێ كراوه؟
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق روونیشیكرده‌وه، هه‌ردوو پێكهاته‌ی شیعه و سوننه له ترسی به‌پارێزگابوونی ناوچه‌كانی خۆیان و به‌كارهێنانیان له دژی یه‌كدی، نایانه‌وێت ده‌نگ له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بده‌ن.
رۆژی پێنجشەممە، 22-02-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگەی هەڵەبجە کرد و دوای بەسەرکردنەوەی مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە و دانانی تاجە گوڵینە، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، بەردی بناخەی ڕێگەی هەڵەبجە - تووەقوت - قلیجە و پردی تووەقوتی دانا.
سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان لە ڕێورەسمەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانیش ئامادەی بوو، گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە "خەڵکی ئەم دەڤەرە، قوربانییەکی زۆریان داوە و ئازارێکی زۆریان چەشتووە. هەڵەبجە ئەمڕۆ بووەتە سیما و سیمبولی قوربانیدان و نەهامەتییەکانی خەڵکی کوردستان؛ بەڵام جێی داخە، کە هەڵەبجە وەکو پێویست خزمەتی نەکراوە و لەم ڕووەوە پێویستە بەرپرسانی ئەم دەڤەرە و هەموومان، خۆمان بە قەرزاری خەڵکی هەڵەبجە و کەسوکاری گشت شەهید و ئەنفالکراوانی کوردستان بزانین".