په‌یام سه‌یوان: به‌رهه‌مه‌كانمان له ته‌واوی عێراق به‌رده‌سته و له ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیاش خواست دروست بووه
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ری زه‌یتی زه‌یتوونی راسان له هه‌ڵه‌بجه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ساڵی یه‌كه‌می كاركردنیان 27 هه‌زار لیتر رۆنی زه‌یتوونیان به‌رهه‌م هێناوه. ده‌شڵێت له ئێستادا به‌رهه‌مه‌كانیان له ته‌واوی عێراق به‌رده‌سته و خواستیش له ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا دروست بووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 23ـی شوباتی 2024) په‌یام سه‌یوان، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی زه‌یتی زه‌یتوونی راسان له هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كارگه‌یان رۆژانه توانای به‌رهه‌مهێنانی 120 تۆن زه‌یتی زه‌یتوونی هه‌یه و یه‌كه‌مین كارگه‌یه له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه توانای كۆگاكردنی 130 لیتر رۆنی هه‌یه.
په‌یام سه‌یوان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ساڵی یه‌كه‌می كاركردنیان 27 هه‌زار لیتر رۆنی زه‌یتوونیان به‌رهه‌م هێناوه، كه ئێستاش بۆ 130 هه‌زار لیتر به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی زه‌یتی زه‌یتوونی راسان له هه‌ڵه‌بجه باسی له‌وه‌ش كرد، جووتیارانی سنووری هه‌ڵه‌بجه گرنگی به به‌رهه‌می زه‌یتوون ده‌ده‌ن هاوكات ئاستی خواستی به‌رهه‌می خۆماڵی به‌رز بووه‌ته‌وه، بۆیه كارگه‌كه‌یان توانیویه‌تی پێشكه‌وتنی باشتر له به‌رهه‌مهێنانی رۆنی زه‌یتوون به‌ده‌ستبهێنێت.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، به‌رهه‌مه‌كانیان له ته‌واوی عێراق به‌رده‌سته و خواستیش له ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا دروست بووه له ئێستادا بۆ ئه‌و دوو وڵاته هه‌نارده‌ی ده‌كه‌ن. روونیشیكرده‌وه بڕی 10 هه‌زار لیتر، رۆنی كارگه‌كه‌یان بۆ ئه‌و دوو وڵاته هه‌نارده كراوه.