گەنجێکی کورد لەسەر ئاستی 47 وڵات خەڵاتی یەکەم بەدەست دەهێنێت

kurdistan24.net

K24 – هەولێر:

گەنجێکی کورد لەسەر ئاستی 47 وڵاتی جیهاندا خەڵاتی یەکەم بەدەست دەهێنێت، موزەفەر یوسف بڵباس دانیشتووی شاری هەولێرە ، کارمەندێکی کوردی ئاژانسی کۆریا بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی ناسراو بە (کۆیکا)یە، لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی ئاژانسی کۆیکا لەسەر ئاستی جیهان  پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە،  هەربۆیە لەهەولێر ئاژانسی کۆیکا بە ئامادەبوونی کونسوڵی گشتی کۆماری کۆریا لەهەولێر مەراسیمی رێزلێنانی بۆ سازکرا.

مزەفەر یوسف، لەساڵی 2005ـەەوە لە قونسوڵگەری کۆماری کۆریا و ئاژانسی کۆیکا لەهەولێر کاردەکات،  بۆتە جێگەی متمانەی حکومەتی کۆریا، هاوکارێکی سەرەکی بووە لە بەدیهێنانی ئامانج و دیدگای کۆیکا و حکومەتی کۆریا لەهەرێمی کوردستان.

زۆری بڕوانامە و رێزلێنانەکان کە پێی بەخشراوە، بەهێزی  پەیوەندییەکەی نیشاندەدات لەگەڵ کۆماری کۆریای باشوور، لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی ئاژانسی کۆیکا لەسەر ئاستی 47 نوسینگەی ئاژانسەکە لە 47 وڵاتی جیهان بە بەشداری زۆربەی کیشوەرەکانی جیهان، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، ئەو پەیوەندییە بەهێزەی ئەو لەگەڵ حکومەتی کۆریا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانێکی زوو.