ئینفۆگرافیک.. دادگای فیدراڵی و ئەرکەکانی

K24 – هەولێر:

دادگای فیدراڵی بەپێی یاسای وەزاری ساڵی 2005 دامەزرا و ئەم دادگایە پێکهاتەیەکی تایبەتمەندی هەیە و رۆڵی چاودێریکردنی دەستوورە، بەڵام زۆرینەی بڕیارەکانی بە تایبەتی دژی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی دەستوور بووە.

دادگای فیدراڵی رۆڵی چاودێریکردنی دەستوورە، بەڵام زۆرینەی بڕیارەکانی دژی هەرێمی کوردستان بووە، لەکاتێکدا یاسادانان و بڕیاردەرکردن ئەرکی دادگای فیدراڵی نییە، بەڵکو یەکلایکردنەوەی ناکۆکییەکانە کە لە دەستووردا هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی شارازایانی یاسایی، ئەو بڕیارانەی کە دادگای فیدراڵی دەری دەکات درێژکراوەی هەمان سیاسەتەکانی سەردەمی رژێمی بەعسە.

لەم ئینفۆگرافیکەدا گوڵباخ بەهرامی، زانیاری وردتر لەسەر ئەرک و کارەکانی دادگای فیدراڵی دەخاتەڕوو.