باڵیۆزی قەتەر لە عێراق سەرەخۆشی ئەمیر و سەرۆکوەزیرانی قەتەر دەگەیەنێتە سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی قەتەر لە عێراق - وێنە: بارەگای بارزانی
سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی قەتەر لە عێراق - وێنە: بارەگای بارزانی

K24 – هەولێر:

باڵیۆزی قەتەر لە عێراق پرسە و سەرەخۆشی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ئەمیری قەتەر و شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆکوەزیرانی قەتەری بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی.

رۆژی دووشەممە (26ـی شوباتی 2024) لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سوڵتان موبارەک ئەلکوبەیسی باڵیۆزی قەتەر لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە حوسێن بن عەلی ئەلفەزالە، کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق سڵاو و پرسە سەرەخۆشیی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری قەتەر و شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەری بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی)ـی خوشکی سەرۆک بارزانی.

بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندیی دوولایەنە تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

سەرۆک بارزانی و شاندی وڵاتی قەتەر - وێنە: بارەگای بارزانی
سەرۆک بارزانی و شاندی وڵاتی قەتەر - وێنە: بارەگای بارزانی
سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی قەتەر لە عێراق
سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی قەتەر لە عێراق - وێنە: بارەگای بارزانی