سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەنتۆنی بلینکن: هاوبەشییەکەمان کۆڵەکەی پێشکەوتنمانە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەکات بۆ پشتیوانی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و رایگەیاندووە: هاوبەشییەکەمان کۆڵەکەی پێشکەوتنمانە.

رۆژی دووشەممە (26ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنی بیلنکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا نووسیویەتی: سوپاس ئەنتۆنی بلینکن بۆ پشتیوانیی بەردەوامتان لە هەرێمی کوردستان و عێراق. هاوبەشییەکەمان کۆڵەکەی پێشکەوتنمانە.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە: ئێمە هاوپەیمان بووین لە ئازادکردنی عێراق لە دیکتاتۆریەت و تێکشکاندنی داعش، ئێستاش بەرەو ئاسۆیەکی نوێ و بەهێزی ئابووری و سەقامگیری لە پەیوەندییەکانمان دەڕوانین.

زیاتر بخوێنەوە: بەیاننامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا.